ڤیان دەخیل: داعش ب زۆر موسلمانبوون بسەر ١٣٠٠ زارۆكێن ئێزدی دا سپانديه‌

دهۆک-KDP.info-
پەرلەمانتارێکی کوردی ئێزدی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، داعش بەزۆر مووسڵمانبوونی بەسەر ١٣٠٠ منداڵی کوردانی ئێزدیدا سەپاندووە و فێری بەکارهێنانی چەکیش کراون.
ڕێکەوتی ٣-٨-٢٠١٤، چەكدارانی داعش هێرشێكی كتوپڕیان كردە سەر دەڤەری شنگال و ژمارەیەكی زۆری ئێزیدییان كوشتوبڕ كرد، نیزیكەی 75 هەزار كەسی سڤیلیش ئاوارەی سنوورەكان بوون و ڕووە و چیای شنگال ڕۆیشتن، هەروەها 360  هەزار ئێزیدی بەرەو سنووری پارێزگای دهۆك كۆچیان كرد. تا ئێستاش 3 هەزار كچ و ژنی ئێزیدی چارەنووسیان نادیارە.
(ڤیان دەخیل)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: ''داعش هەر جێیەکی گەیشتبا ژێرخانی ئەو جێیە وێرانی دەکرد و زوڵمی لە هەموو پێکهاتەکانیش دەکرد، بەڵام زیاتر لە ٨٥%ی ناوچە ئێزدینشینەکانی وێران کرد و زیاتر لە ٦ هەزار کەسی ئێزدیی ڕفاند و زوڵمێکی زۆری لە ئێزدییان کرد.''
هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە سەرپەرشتیی (مەسعوود بارزانی)، سەرۆكی هەرێمی کوردستان ڕۆژی 17ی كانوونی یەكەمی 2014، كە ڕۆژی ئاڵای كوردستانیشە، بۆ ئازادكردنی ناوچەكانی ژێردەستی داعش هێرشیان دەست پێ كرد و سێ ڕۆژ دواتر چوونە دەروازەی شارۆچكەی شنگال. لە 13ی تشرینی دووەم/نۆڤەمبەری 2015دا شنگال بەبێ زیانی پێشمەرگە و لە كردەیەكی خێرادا بەتەواوی ئازاد كرا.
(دەخیل) ئەوەیشی گوت: ''داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەم، کار بۆ پاراستنی تەواوی پێکهاتە ئایینییەکان و کەمەنەتەوەکان بکات، بۆ ئەوەی لە هەموو عێراقدا پاراستوو بن و جارێکی
دیکە نەکەونە بەر پەلاماری تیرۆریستان.''
گوتیشی کە داعش بەزۆر مووسڵمانبوونی بەسەر ١٣٠٠ منداڵی کوردانی ئێزدیدا سەپاندووە و فێری بەکارهێنانی چەکیش کراون.

تعليقات

المشاركات الشائعة