مه‌زارگه‌هێ شێخ شه‌ره‌فه‌دین ل سالرۆژا ئازادكرنا شنگالێ

وشه‌
دوای ئه‌وه‌ی له‌ ڕۆژی سێی ئابی ساڵی 2014 چه‌كدارانی داعش هێرشێكی كتوپڕیان كرده‌ سه‌ر ده‌ڤه‌ری شنگال و ژماره‌یه‌كی زۆری ئێزیدییان كوشتوبڕ كرد، نزیكه‌ی 75 هه‌زار كه‌سی سڤیل ئاواره‌ی سنووره‌كان بوون و ڕووه‌ و چیای شنگال ڕۆیشتن، هه‌روه‌ها 400 هه‌زار ئێزیدی به‌ره‌و سنووری پارێزگای دهۆك كۆچیان كرد، ئه‌مه‌ش به‌ 174مین هێرش بۆ سه‌ر شنگالییه‌كان ئه‌ژمار كرا، 74 ه‌مین جار بوو هه‌وڵی قڕكردنیان بدرێت.
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌ سه‌رپه‌رشتیی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌كه‌یان، رۆژی 17 كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2014 كه‌ رۆژی ئاڵای كوردستانیشه‌، هێرشیان بۆ ئازادكردنی ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی داعش ده‌ست پێ كرد و سێ رۆژ دواتر چوونه‌ ده‌روازه‌ی شارۆكه‌ی شنگال. له‌ 13ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2015 شنگال به‌بێ زیانی پێشمه‌رگه‌ و له‌ كرده‌یه‌كی خێرادا به‌ ته‌واوی ئازاد كرا.
ئه‌مڕۆش له‌ مه‌زارگه‌ی شێخ شه‌ره‌فه‌دین ده‌ڤه‌ری شنگال ئه‌م یاده‌ كرایه‌وه‌ و چه‌ند چالاكیی تیا ئه‌نجام درا.


تعليقات

المشاركات الشائعة