ماجید شەنگالی:ل بەغدا ھیچ کاره‌ك بۆ شنگالێ نه‌هاتيه‌ كرن

باسنيوز:
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕای گەیاند، ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش کاری بۆ سەندنەوەی ناسنامەی کوردستانیبوونی شنگال کردووە و کارەساتی شنگالیشی بە پەیامێک بۆ ئەوانە لێکدایەوە کە ”دەیانەوێ یاری بە چارەنووسی گەلی کوردستان بکەن“.
 
ماجید شەنگالی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”داعش لە چوار لاوە ھێرشی سەر شنگالی کرد، لە ئەنجامی ھێرشەکە سەدان ھەزار کەس ئاوارەبوون و ھەزارانیش کەوتنە بەردەستی داعش، ھێرشی سەر شەنگال بۆ سڕینەوە ناسنامەی کوردستانیبوون بوو، دەیانەویست لەو رێگایەوە ناسنامەی کوردستانی لە شنگال بسڕنەوە“.
 
ئەوەشی ڕوون کردەوە کە دوای داگیرکردنی شنگال، داعش هێرشی کردووەتە سەر کەرکووک و ناوچەکانی دیکە، چونکە ”لەلایەن داعشەوە نیەتی لەناوبردنی کورد هەبووە، بۆیە ئێزدییەکان و شنگال بوونەتە قوربانی، بەڵام خەبات و تێکۆشانی پێشمەرگە و قارەمانیی پێشمەرگە بەجارێک داعشی ڕاماڵی، بۆیە دەبینین ئێستا نەک لە شنگال، لەئاستی جیھاندا داعش بەدەست پێشمەرگەوە ڕیسوا بوون و بوونیان بەرەو نەمان دەڕوات".
 
ئەو پەرلەمانتارە کوردەی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستە ڕوو، لەبەغداوە عەقڵیەتێکی وا ھەیە کە ھێشتا ئەو ناوچانەی کوردستانین، بە چاوی بێگانە تەماشایان دەکرێت و ”لە بەغداوە ھیچ کارێک بۆ شنگال نەکراوە، ئەوەی کراوە، تەنیا لە ھەرێمی کوردستانەوە بووە، بە تایبەتیش بۆ ئەوەی کەیسی کوردانی ئێزدی و پرسی ئێزدییەکان بە جیھان بناسێنرێت“.


تعليقات

المشاركات الشائعة