نێچیرڤان بارزانی:"ئەوا ژ دەستێ مه‌ بێت بۆ کوردێن ئێزدی دێ کەین"

رووداو - دهۆک
نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، عێراق وەک دەوڵەت ناتوانێت و نایەوێت گەلی کورد بپارێزێت. دەشڵێت حکومەتی عێراق ئامادەنەبوو ئەوەی بۆ حەشدی شەعبی کرد بۆ پێشمەرگەشی بکات.
لە یادی سێ ساڵەی جینۆسایدی کوردانی ئێزدی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەشداری رێوڕەسمێکی لە دهۆک کرد.
نێچیرڤان بارزانی: رایگەیاند، پاراستنی هێمنایی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە پارێزگای نەینەوا ئەرکی هێزە عێراقییەکان بوو، "سوپای عێراق بەو هەموو چەکە پێشکەوتووەی هەیبوو، نەیتوانی هێرشەکانی داعش رابگرێت و هەزاران سەربازی عێراقی جلی سەربازییان فڕێدان و هەڵاتن".
 سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند، دروستبوونی داعش دەرئەنجامی "سیاسەتێکی فاشیلی" حکومەتەکانی عێراق بوو.
نێچیرڤان بارزانی گوتیشی "لەکاتی هاتنی داعش بۆ شنگال پێشمەرگە چەکی پێویستی نەبوو بۆ بەرگریکردن لەو ناوچانە".
نێچیرڤان بارزانی رەخنەی لە بەغدا گرت کە هاوکاری پێشمەرگە ناکات و گوتی "حکومەتی عێراق ئامادەنەبوو، ئەوەی بۆ حەشدی شەعبی کرد بۆ پێشمەرگەی بکات".
سەرۆکوەزیران نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاند "ئەوەی لەدەستمان بێت بۆ کوردانی ئێزدی دەیکەین".
لەبارەی گشتپرسی، نێچیرڤان بارزانی گوتی "گشتپرسی ئامانج نییە، بەڵکو وەسیلەیە بۆ گەیشتن بە ئامانجێکی گەورەتر کە سەربەخۆییە"..

تعليقات

المشاركات الشائعة