كوردانی ئێزدی كه ئاواره‌ی شارۆچكه‌كانی سنووری سۆران بوون، له ڕۆژیادی داگیركردنی شنگال له لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه، داوا دەکەن بگەڕێندرێنەوە سەر هەرێمی کوردستان، ئەوەش لە پێناو پاراستنی گیان و ماڵیان، دەشڵێن، دەبێ ئەو هێزە نایاساییانەی تر ناوچەکانیان چۆڵ بکەن.
ئه‌مڕۆ، سێ ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ساته‌دا گەورەیەدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، کە تیرۆریستانی داعش له ڕێکەوتی 3/8/2014دا به چه‌كی قورس هێرشیان بۆ سه‌ر شنگال کرد و داگیریان کرد، هه‌زاران كوردی ناوچه‌كه، به‌تایبه‌ت كورده ئێزدییه‌كانیان كۆمه‌ڵكوژ كرد و كچ و ژنه‌كانیان وه‌ك كۆیله لای خۆیان هێشتنه‌وه و بازرگانییان پێوه ده‌كردن و هه‌زاران كه‌سیش ئاواره بوون، خۆشبەختانە له 13ی تشرینی دووه‌می 2015دا به سه‌رپه‌رشتیی (مەسعوود بارزانی)، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزی پێشمه‌رگەی هەرێمی کوردستان، شنگال ئازاد کرایەوە.
(مریه‌م له‌زگین)، ئافره‌تێكی گرعزێره، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەدوێت و داواکارە ئەو کارەساتە مەزن و نامرۆڤانەی تیرۆریستانی داعش بە سەریاندا هێنان، بە جینۆساد بناسێنرێت، دەشخوازێت کەسوکاریان، کە تا ئێستا له‌ده‌ست داعشدا ماون، ئازاد بكرێن، گوتیشی: ''هیواخوازین حکوومەتی عێراق دەست بکات بە ئاوەدانکردنەوەی شنگال و دەوروبەری تاکو بگەڕێینەوە زێدی خۆمان.''
تیرۆریستانی داعش هاتن بۆ ئه‌وه‌ی كوردانی ئێزدی قڕ بكه‌ن، به‌ڵام پێیان نه‌كرا، ئەمە قسەی (هادی خه‌یری)یە و دەشڵێت: ''ئێمه، خۆمان به كوردی ڕه‌سه‌ن ده‌زانین، هه‌ر ئه‌وه‌ش وای كردووه كه خۆڕاگر بین.'' سەرباری ئەو خەمە قورسەی بەهۆی وەها کارەساتێکەوە بە سەریاندا هاتووە.
له 7/6 زۆربه‌ی پارت و لایه‌نه‌كانی كوردستان به سه‌رپه‌رشتیی (سه‌رۆك بارزانی) بڕیاریان دا، ڕیفراندۆم له ناوچه کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بکرێت، ئەمەش بووەتە هۆی خۆشحاڵیی دانیشتوانی ئەو ناوچانە، هەر بۆیە (هادی) لە چاوڕوانیی ئەو ڕۆژەدایە: ''چاوه‌ڕوانی ئه‌و ڕۆژەین بۆ ئه‌وه‌ی به (به‌ڵێ) ده‌نگ بۆ سه‌ربه‌خۆییی كوردستان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه‌كانی خۆمان بده‌ین.'' هۆکاری خۆشحاڵیشیان بۆ دووبارەنەبوونەوەی ئەو کارەساتەی بەسەریاندا هاتووە، دەگەڕێنێتەوە: ''تاکو بتوانین لەژێر سایەی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستاندا بە ئاسوودەیی بژین.''
هاووڵاتییەکی ئێزیدی، کە دانیشتووی كه‌مپی ڕەواندزە، بە ناوی (قاسم سلێمان)، وەک خۆی ئاماژەی پێدا، چاوەڕێی ئەوە بوون، لە دوای ئازادکردنەوەی شنگال بڕۆنەوە سەر ماڵ و شوێنی خۆیان. لە دڕیژەدا گوتی: ''به داخه‌وه چه‌ند هێزێكی نایاسایی هاتنه ناوچه‌كه و خۆیان به‌زۆر به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا سه‌پاند.'' (قاسم) نایشارێتەوە کە چەندین خزم و كه‌سی ئەوان لە لایەن ئەو هێزانەوە تیرۆر کراون. گوتیشی: ''ئەو هێزانە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ناخۆشی بۆ ئێمه دروست ده‌كه‌ن، تەنانەت خزم و کەسی ئێمەشیان تیرۆر کردووە.'' هۆکاری نەگەڕانەوەشیان بۆ شنگال بۆ بوونی ئەو هێزانە دەگێڕێتەوە، کە بوونەتە مەترسی بۆیان، داواکاریشە ئەو هێزانە بگه‌ڕێنه‌وه شوێنی خه‌باتی خۆیان: ''تا ئێمه‌ش بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ماڵوحاڵی خۆمان.''
تعليقات