وەزیرێ کاروبارێن شەهیدان: داعش ب پيلانه‌كا دارشتى ژ چار ئاليان هێرش کرە سەر شنگالێ

باسنيوز:
وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕای گەیاند، ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش بە پیلانێکی داڕێژراو لە چوار قۆڵەوە هێرشی کردە سەر شنگال و ئێستاش زیاتر لە 2 هەزار دۆسیە و بەڵگەی پێویستیان لەبەردەستدا هەیە.
 
مەحمود حاجی ساڵح، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و سەرۆکی لێژنەی باڵای ناساندنی جینۆسایدی کوردانی ئێزدی، لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی جینۆسایدی کوردانی ئێزدی کە لە دهۆک بەڕێوە دەچێت، ئاماژەی بەوە کرد: ”کوردانی ئێزدی خەڵکی ڕەسەنی باشووری کوردستانن و لەسەر ئایینەکەیان ڕووبەڕووی کوشتار بوونەتەوە. 3 ساڵ لەمەوبەر و لە هێرشێکی پلان بۆ داڕێژراودا، دەستی ڕەشی داعش گەیشتە شنگال و بە پلانێکی سەربازی لە چوار قۆڵەوە هێرشیان کردە سەر قەزای شنگال و داگیریان کرد و تاوانەکانی (کوشتن، بەدیل گرتن، ڕفاندن، سەبایاکردن، دەستدرێژیی سێکسی، بە سەربازکردنی منداڵان، تێکدانی شوێنەکانی ئایینی ئێزدی و چەندانی دیکە)یان ئەنجام دا کە تاوانەکان بەپێی بەڵگە و دۆکیۆمێنتەکانی خۆیان و وتەی شایەتحاڵەکان پشتڕاست کراونەتەوە“.
 
جەختیشی لەوە کردەوە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆڵی خۆی لە بەهاناوەچوونی قوربانییان بینیوە، بەڵام ”لەبەر ئەوەی عێراق لە دادگای نێودەوڵەتیی تاوانەکانی (ICC) ئەندام نییە، ئەو دادگایە ئامادە نییە لێکۆڵینەوە لە کەیسەکە بکات. سەرەڕای هەوڵەکانمان بۆ ڕازیکردنی عێراق بە بوونە ئەندام لەو دادگایە، تائێستا هیچ ئەنجامێکی نەبووە“.
 
هەر لە وتەکەیدا وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ئاماژەی بەوە کرد کە زیاتر لە 2 هەزار دۆسیە و وتەی شایەتحاڵان و بەڵگەی پێویستیان لەبەردەستدا هەیە کە بەشێکیان بریتین لە:
793 حاڵەتی دەستدرێژیی سێکسی
447 حاڵەتی بە سەربازکردنی منداڵان
508 حاڵەتی گۆڕینی ئایین بە زۆر
67 پەرستگە ڕووخێندراون
زیاتر لە 6 هەزار کەس ڕفێندراون و تائێستا زیاتر لە 3  هەزار کەس ڕزگار کراون
نزیکەی هەزار و 300 کەس کوژراون
31 گۆڕی بە کۆمەڵ هەیە کە تیمەکان بە مەبەستی هەڵدانەوەیان سەردانی شنگالی کردووە، بەڵام ”هەر جارەی بە هۆکارێک، ئاستەنگ بۆ تیمەکان دروست کراوە، لە ڕووی ئیداری، ئەمنی و یاساییەوە“.


تعليقات

المشاركات الشائعة