سەرۆك بارزانی:چ هێز نه‌شێن ئێزدیان ژ گه‌لێ كوردستانێ ڤه‌كه‌ن

سەرۆك بارزانی:چ هێز نه‌شێن ئێزدیان ژ گه‌لێ كوردستانێ ڤه‌كه‌ن

هەولێر-KDP.info- 
 سەرۆكی هەرێمی‮ ‬كوردستان هاتنەوەی‮ ‬جەژنی‮ ‬جەمایێ لە سەرجەم ئێزدیانی‮‬كوردستان و جیهان پیرۆز دەكات‬‬‬‬ و لە پەیامەکەدا هاتووە، لە ڕیفراندۆمی ٥٢ ـیئەیلوولیشدا جارێکی تر ئەوەتان بۆ هەموو لایەک سەلماندەوە کە هیچ هێزێک ناتوانێت ئێوە لە گەلی کوردستان داببڕێت و بۆ ئەو هەڵوێستە نیشتیمانییەتان دەستخۆشیتان لێ دەکەم.‬‬‬‬‬

بەناوی‮ ‬خوای‮ ‬مەزن و دلۆڤان ‬‬
بە بۆنەی‮ ‬جەژنی‮ ‬جەمایێ،‮ ‬پیرۆزبایی‮ ‬گەرمم ئاراستەی‮ ‬سەرجەم ئێزدیانی‮ ‬كوردستان و جیهان دەكەم. ‬‬‬‬‬‬‬‬
كوردی‮ ‬ئێزدی‮ هەمیشە شانازی‮ ‬بە كلتوور و هەڵوێستی‮ ‬نەتەوایەتی‮ ‬و كوردستانییەوە دەکەن و لەو پێناوەدا خەباتیان کردووە و قوربانییان داوە و لە ڕیفراندۆمی ٥٢ ـی ئەیلوولیشدا جارێکی تر ئەوەتان بۆ هەموو لایەک سەلماندەوە کە هیچ هێزێک ناتوانێت ئێوە لە گەلی کوردستان داببڕێت و بۆ ئەو هەڵوێستە نیشتیمانییەتان دەستخۆشیتان لێ دەکەم.‬‬‬‬‬
هیوادارم جەژنی جەمایێ و هەموو بۆنە ئاینییەکانتان بە خۆشی بۆ بگەڕێنەوە و بە گوڕ و تینێكی زیاتر، خزمەتی گەل و وڵات و ئایینەكەتان بكەن.

مه‌سعوود بارزانی‮ ‬ ‬
١٢ـی١٠ـی٢٠١٧
المزيد من المعلومات
 لژنا نێڤ دەوله‌تيا کاروبارێن بێ سه‌روشوونان به‌حسێ رەوشا پێکھاتێ ئێزيدی دکه‌ت

لژنا نێڤ دەوله‌تيا کاروبارێن بێ سه‌روشوونان به‌حسێ رەوشا پێکھاتێ ئێزيدی دکه‌ت

باسنيوز: 
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکی نێردەی لێژنەی نێودەوڵەتیی کاروباری ونبووەکان لە عێراق سەردانی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمانی کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 11/10/2017، لینا لارسۆن، سەرۆکی نێردەی لێژنەی نێودەوڵەتیی کاروباری ونبووەکان لە عێراق سەردانی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمانی کردو لەلایەن فلۆرین گۆرگیس سێودین، بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە ئەنجومەن و دلێر ئیبراھیم بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکان پێشوازی لێکرا.

لە دانیشتنێکدا بەئامادەبوونی کریستیان تابت، پسپۆری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، گفتوگۆ لەباری رەوشی مافی مرۆڤ بەگشتی و مەسەلەی ونبووەکان لە ھەرێمی کوردستان کرا.

ھەروەھا تیشک خرایە سەر رەوشی دژواری پێکھاتەی ئێزیدی و مەسیحی و پێکھاتەکانی تر بەھۆی دەستدرێژیی و تاوانەکانی تیرۆریستانی داعش لە کوشتن، رفاندن و بێسەروشوێنکردنی چەندین ئافرەت ومنداڵ و پیاو، لەلایەن تیرۆریستانەوە.

لەمیانی کۆبوونەوەکەدا گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ھەردوولا گفتوگۆی لەبارەوە کراو، بڕیاردرا لە داھاتوودا ھاوکاری و ھەماھەنگی زیاتر لە رووی ئەو پرسانەی پەیوەندییان بە پرسی ونبووەکان بەگشتی، بەتایبەتیش ئاشکراکردن و دۆزینەوەی چارەنووسی ئافرەتانە ونبووەکان، بەھەماھەنگی نێوان ھەردوولا کاری لەسەر بکرێت.

المزيد من المعلومات
 " ئاوارێن چیایێ‌ شنگالێ‌ داخوازا گازا سپی و گهۆرینا خیڤەتان دكەن"

" ئاوارێن چیایێ‌ شنگالێ‌ داخوازا گازا سپی و گهۆرینا خیڤەتان دكەن"

ئێزیدخان نیوز:
دگەل نێزیكبوونا وەرزێ‌ زڤستانێ‌ ئاوارێن چیایێ‌ شنگالێ‌ بەرهەڤیان دكەن،ئەو چاڤەرێ‌ نە پێتڤیێن زڤستانێ‌ بسەر وان بێنە بەلاڤكرن.

ئیرۆ 11/10/2017ێ‌،ئەندامەكێ‌ جڤاتا ناوچەداریا سنوونێ‌ راگەهاند:"ئاوارێن ل چیایێ‌ شنگال نهۆ پێتڤی گەلەك پێتڤیێن فەرن".

سلێمان فانۆ، ئەندامێ‌ جڤاتا ناوچەداریا سنوونێ‌ بۆ مالپەرێ‌(ئێزیدخان نیوز)دیاركر:"خیڤەتێن ئاوارێن ل چیایێ‌ شنگالێ‌ ئاكنجی پێتڤیە بێنە گهۆرین و گازا سپی بۆ بێتە دابینكرن و ئاهێن خوارنێ‌ و ساخلەمیێ‌ لسەر بێنە بەلاڤكرن،زێدەباری بەلاڤكرنا جلكێن زڤستانێ‌ و دابینكرنا گازوایلێ‌ بۆ موەلیدێن كارەبێ‌ یێن هاتینە دانان ژبال دەزگەهێ‌ خێرخوازیێ‌ بارزانی ڤە".

پشتی رێكخراوا داعش یا تیرۆرستی ل 3/8/2014ێ‌ هێرشی قەزا شنگالێ‌ كری،ب هەزاران ئاوارێن كوردێن ئێزیدی قەستا چیایێ‌ شنگالێ‌ كرن و هەتا نهۆ دبن خیڤەتان دا لێ‌ دژین. 
المزيد من المعلومات
ل شنگال دەزگه‌هێ خێرخوازیێ بارزانی ھاريكاريا پێنج ھەزار خێزانان دکه‌ت

ل شنگال دەزگه‌هێ خێرخوازیێ بارزانی ھاريكاريا پێنج ھەزار خێزانان دکه‌ت

باسنيوز:
دوابەدوای دەستپێکی ھەڵمەتی ھاوکارییە خۆراکییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ھەماھەنگیی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی، پێنج ھەزار خێزانی دیکەی لە شنگال ھاوکاری کران.

ڕۆژی سێشەممە 10/10/2017،  دەزگای خێرخوازیی بارزانی کاروانێکی دیکەی ھاوکارییەکانی گەیاندە ئاوارەکان لە شنگال و لەم چالاکییەیدا پێنج ھەزار خێزانی ئاوارە بە ھەماھەنگیی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی لە کۆمەڵگەکانی (خانەسور  دگورێ) و شارەدێی (سنونێ) سوودمەند دەبن.

ئەم چالاکییە سێیەمین چالاکیی دەزگای خێرخوازیی بارزانییە لە ماوەی ھەفتەیەکدا کە لە شنگال بەڕێوەی دەبات و لە کۆی ھەر سێ چالاکییەکە 13 ھەزار ئاوارە پێداویستیی خۆراکییان پێشکەش کراوە.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ھاوکاریی جۆراوجۆر بە ھەماھەنگیی ڕێکخراو و ناوەندە جیھانی و ناوچەییەکان پێشکەشی ئاوارە و پەنابەران دەکات، تەنیا لە ماوەی مانگی نۆدا ھاوکاریی خۆراکی پێشکەشی 105 ھەزار و 336 خێزان کردووە.

ھەر لە ڕۆژی سێشەممەدا 10/10/2017، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سێکتەری پەروەردەدا قوتابخانە بنەڕەتییەکانی نۆ گوند لە سنووری ئیدارەی گەرمیاندا بەسەر کردەوە، جانتا و پێداویستیی خوێندنی پێشکەشی 314 قوتابی کرد.

قوتابییانی پۆلەکانی یەک تا شەشی بنەڕەتی لە گوندەکانی (پیازە جار، سماق، سەید جەژنی، فەتاح عومەر، کانی ماران، کۆڵەجۆی حەمەجان، کارێزەی حەمەکەیفە، کەوا چەرموو و توران شێخ سەلام) لە ھاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی سوودمەند بوون.

لە چالاکییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ئیدارەی گەرمیاندا، تا ئێستا 724 قوتابی لە 16 قوتابخانەدا جانتا و پێداویستیی خوێندنیان پێشکەش کراوە.

ئەم ھاوکارییانەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێداویستیی خوێندنی ساڵێکی قوتابییەکان پڕ دەکاتەوە و پاڵپشتییەکی مادیی باشە بۆ خێزانی قوتابییەکان و مەبەست لێی پشتیوانیکردن و ھاندانی قوتابییەکانە بۆ بەردەوامیدان بە پرۆسەی خوێندن و سەرکەوتنیان.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ھەر دوێنێ سێشەممە و لە درێژەی ھەڵمەتی ھاوکارییەکانی بۆ قوتابییانی بنەڕەتیی سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان، چالاکییەکی بۆ قوتابییانی سنووری پەروەردەی شارباژێر بەڕێوە برد، کە تێیدا جانتا و پێداویستیی خوێندنی پێشکەشی دوو ھەزار و 976  قوتابیی بنەڕەتی پۆلەکانی یەک تا شەش کرد.

بە مەبەستی پشتیوانیکردنی قوتابییەکان و ھاندانییان بۆ بەردەوامی بوونیان لە خوێندن و سەرکەوتنیان، جانتا و پێداویستی خوێندی ساڵێک بۆ قوتابییەکان دابین دەکرێت، جانتاکان بە دیزاینێکی جوانە بۆ قوتابییانی بنەڕەتی پۆلەکانی یەک تا شەش ئامادە کراون.

لە دەستپێکی ساڵی خوێندنی نوێوە دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە قوتابخانەی رۆژھەڵاتی بنەڕەتی لە ھەولێر قۆناغێکی نوێی ھاوکارییەکانی خۆی لە سێکتەری پەروەردەدا ڕاگەیاند و لەم قۆناغەدا 50 ھەزار قوتابیی پۆلەکانی یەک تا شەشی بنەڕەتی سوودمەند دەبن.

ساڵانە دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سێکتەری پەروەردەدا چالاکیی جۆراوجۆر بەڕێوە دەبات، کە تا ئێستا بریتی بوون لە: (دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکان و دابینکردنی پێداویستیی خوێندن بۆ قوتابخانەکان و قوتابییان و ھەروەھا خولی تایبەت بە فێرکردن و بەکارھێنان) کە ئەم چالاکییانە بە سپۆنسەری و ھاوکاریی ڕێکخراو و خێرخوازە ھەرێمی و جیھانییەکان بەڕێوە دەبرێن.

المزيد من المعلومات
گەنجەكێ‌ ئێزیدی مه‌دالیەكا زێری ل ئەلمانیا ب دەست ڤە ئینا

گەنجەكێ‌ ئێزیدی مه‌دالیەكا زێری ل ئەلمانیا ب دەست ڤە ئینا

ئێزیدخان نیوز:
گەنجێ‌ ئێزیدی"هەیسەم یوسف ئەلقیرانی" مه‌دالیەكا زێری ل باژێرێ‌ دورتموند یێ‌ ئەلمانیا ب دەست ڤە ئینا.

چالاكڤانێ‌ ئێزیدی"تەلال هسكانی"د داخویانیەكێ‌ دا بۆ مالپەرێ‌(ئێزیدخان نیوز)دیاركر:"ل رێككەفتی 9/10/2017ێ‌ گەنجێ‌ ئێزیدی"هەیسەم یوسف ئەلقیرانی" مه‌دالیەكا زێری دخۆلا تایكواندو دا ل باژێرێ‌ دورتموند یێ‌ ئەلمانیا ب دەست ڤە ئینا".
المزيد من المعلومات
ئێزيدی.. ئایينه‌كى رەسەنێ کوردى یە

ئێزيدی.. ئایينه‌كى رەسەنێ کوردى یە

باسنيوز:
سەرەتای دروستبوونی مرۆڤ لەسەر زەوی، مێژووێکی کۆن و نادیارە و رەنگە میلیۆنان ساڵ بەسەریدا رۆیشتبیت، ئەوەی تا ئێستا ماوەتەوە تەنیا ئەفسانەکانن. ئەم ئەفسانانەش یان لە کتێبی فەیلەسووفەکان یان لە کتێبی پەیامبەراندا هاتووە. زانست تا رادەیەک لە رووی ژێنتی و دی ئێن ئەی ئەم رازەیان بۆ ئێمە کردووەتەوە، ئیدی ئەوەی ماوەتەوە بووە بە قەناعەت و ئێمەش باوەڕمان پێ کردووە.

بەپێی لێکۆڵینەوە نێودەوڵەتییەکانی دیوید کۆماس، ئاریلا ئۆپێنهایم، ئاڵمۆت نەیبڵ و مارینا فایەرمەن، کوردەکان دە تا یازدە هەزار ساڵ پێش، هەزاران ساڵ پێش هێندوئەوروپییەکان، یەکەم دانیشتوانی ناوچەی (باکوری هیلالی پڕپیت) واتە میزۆپۆتامیا بوون. ئەم لێکۆڵینەوانە بەپێی دەرکەوتنی زانستی ژێنیتکی ئەو بلیمەتانە بووە. بەپێی ئەم لێکۆڵینەوانە، باکووری نیوە بازنەی بەپیت دەکەوێتە دەریای مەدیتەرانە، تا دوورگەی فارس و نێوان دیجلە و فورات. ئەمڕۆ ئەم ناوچەیە دەکەوێتە وڵاتانی ئیسرائیل، فەلەستین، ئەردەن، لونبان، سووریا و عێراق.


واتە کورد بەپێی ئەم لێکۆڵینەوە تازانە، کەمێکی بەر خاکی ئێران کەوتووە و نزیک بەتەواوی دانیشتوانی میزۆپۆتامیا لەدەرەوەی خاکی ئێران بووە، کورد خەڵکی چیاکانی زاگرۆس نییە و کشتوکاڵیش لەو چیایانەوە دەستی پێ نەکردووە.

کورد یەکێک لە کۆنترین مرۆڤەکانی ئەم زەوییەن. بەپێی قسەی رۆژهەڵاتناسی ئەڵمانیی کارێل بڕۆکلەمان، زمانی کوردی زمانێکی ئاسمانییە.

کاوالی، کە بە یەکێک لە ناسراوترین ژێنیتیکناسانی هاوچەرخ لە ئەمەریکا دەناسرێت، دەڵێ ”گەشەسەندنی کشتوکاڵ لە میزۆپۆتامیاوە لە سەدەی بەردینی نوێ، نە تەنیا لەبەر کەرەستەی کشوکاڵی، بەڵکوو لەبەر مانەوەی زمان ماوەتەوە“.

سەلماندنی کورد و دەرهێنانی ئەم رەسەنایەتییە پێویستە سەرلەنوێ پێناسە بکرێت و سنووری خاکی کوردستان بچێتەوە سەر نەخشە کۆنەکەی. ئەم زەوییە پڕ پیتە هەر تەنیا خاکەکەی نەبووەتە هۆی مانەوەی کورد، بەڵکوو ئەم خاکە دایکی دەیان ئایین و دینی پاک و ئاسمانییە.

ئایین وەک بنەمایەکی ئەخلاقی و کۆمەڵایەتی، لە سەرەتای پەیدابوونی ئینسانەوە بۆ پێکەوەژیان و گوزەرانێکی باشتر و بۆ سەرچاوەی ئارامی و ویژدان لە ناخی سروشتدا دروست بووە، لە هەر شوێنیکی ئەم کەونە، بەپێی کولتوور و سروشت جۆرە ئایینێک دروست بووە. ئەو ئایینانەی لە ناوچەی میزۆپۆتامیادا دروست بوون هیچ کات ئینسان بەهۆیانەوە رووی نەکردووەتە بت و بتپەرستی. دەتوانین بڵێین ئایینە کوردییەکان هیچ کات توندوتیژ نەبوون و بەردەوام ئاشتیخواز بوون، بۆیە کورد لەوەتەی هەیە شەڕانگێز نەبووە و هەمیشە ئاشتیخواز بووە.

سەرچاوە سروشتییەکان هەمیشە بوونەتە جێگەی سەرسووڕمان و تێڕامان و پاکی و پەرستن. ئینسان بەرلەوەی سەرچاوە سروشتییەکان سەرنجی رابکێشێت، یەکتاپەرست بوو و خودایەکی راستەقینەیان دەپرست، بەهۆی زۆربوونی ژمارەیان و گیروگرفتی ژیان و سەرقاڵبوون بە دروستکردنی کەرەستە و ئامێری کشتوکاڵ و بیرکردنەوە لە ژیان و پێداویستییەکانی، کەم کەم خودایان لەبیر چووەوە و ئیتر خودا بزر بوو. ئینسان ناتوانێ بەبێ خودا و بەبێ باوەڕ بژی، بۆیە بۆ پەیداکردنەوەی خودا روویان کردە دۆزینەوەی ئەو شتانەی کە تۆزێک لە خوداکەی خۆیان دەچوو، وەکوو رۆژ و مانگ و ئەستێرە و ئاو و ئاگر، ئەمانە بوون بە جێگرەوەی خودای راستەقینەیان. 
لەناو ئەم مرۆڤانەدا کەسانێک پەیدا بوون کە بە هۆی لەناوچوونی ئەم سەرچاوە سروشتییانە دەستیان لە پەرستنیان هەڵگرت و روویان کردە رامان لە دەروونی خۆیان و توانییان خودای راستەقینەیان بدۆزنەوە، کە ئەبەدیی و ئەزەلییە.

لەنێو ئەم ونبوونەدا ئایینی زۆر پەیدا بوون، وەکوو: میترایی، زەرڤانی، مەزدایی و مانی. پێداچوونەوە بە مێژووی ئەم ئایینانە کاتێکی زۆری دەوێت و لە تاقەتی ئەم وتارەدا نییە. بە کورتی باسی ئایینەکان دەکەم و بە تایبەتی دەست دەخەمە سەر ئایینی ئێزدی، کە سەرچاوەیەکی ونی هەیە و تا ئێستا لێکۆڵینەوەیەکی زانستی و بابەتییانەی لەسەر نەنووسراوە.

ئایینی میترایی 
میترا، میتر، میسر واتە مێهر، خۆر، خودای رووناکی. میترا لە شەوی یەڵدا لە کچێکی پاکیزە بەناوی ئاناهیتا لە دەریاچەی هاموون لەدایک بوو. ئەم ئایینە لە سەردەمی پیشدادییەکاندا پەیدا بوو و گەشەی کرد و ئەوروپای ئەوکاتی گرتە بەر و تەنانەت بوو بە ئایینی فەرمیی ئیمپراتۆری رۆم. ئەم ئایینە ئایینێکی پیاوسالار بوو و ئیزنی بە ژنان نەدەدا لە نیاشە دینییەکاندا بەشداری بکەن. میترائیسم ئایینێکی زۆر رەمزاوی بوو، هەموو کەس لێی تێ نەدەگەیی. قۆناغەکانی عێرفانی لەوێدا زۆر سەخت و لە تاقەتی هەموو کەسێکدا نەبوو. یەکێک لە باوەڕکانی ئەوان قوربانیکردن بوو، پێیان وابوو کە خوێنی ئاژەڵ بتکێتە سەر زەوی پیرۆزە و زەوی پڕ پیت دەکات و رۆحی دەچێتەوە بۆ ئاسمان و تێکەڵ بە رۆحی ئاژەڵەکانی تر دەبێتەوە. لە ئەفسانەکاندا هاتووە کە میترا رۆژێک کۆتایی بە دەسەڵاتی دێت و لە رێوڕەسمێکی شایستەدا (شامی ئاخر) سواری گۆی زەوی دەبێت و (عەروج) بەرەو ئاسمان هەڵدەکشێت و دەڕوا. مێهرپەرستان لە یەکەم مانگی پاییزدا گایەک دەڕازێننەوە و بە رێز و حورمەتەوە لە مەیدانی شاردا قوربانیی دەکەن و گۆشتەکەی دەخۆن، بە نیشانەی ئەوەی کە پەیوەندیی لەگەڵ خودا دروست بێت و ئەویش لێیان رازی بێت.

مردن لەم دینەدا وەک کۆتایی هەموو شتێک نییە و باوەڕیان وایە کە رۆح نەمرە و پاش مردنیش دەگەڕێتەوە بۆ ئاسمان و تێکەڵ بە مێهر دەبێتەوە، واتە ئێستا پێی دەڵێین دۆناودۆن یان تەناسوخ. دینی میترایی دینێکی عێرفانیی زۆر سەخت بوو، کە قۆناغەکانی بەم شێوەن: قەلەەشە، هاوسەر، سەرباز، سەوز، پارسی، خۆر و پیر.

ئایینی میترایی بوو بە ئایینێکی جیهانی و تا ئێستاش نیشانەکانی هەر ماون. ئایینی میترایی و مەسیحی زۆر لەیەک دەچن، ئەم لێکچوونەش کارێکی ترە و لێرەدا بواری ئەوە نییە.

زەرڤانی
پاش میترا زەرڤان هات. بەپێی ئەفسانەی زەروانی، ئەو کاتەی کە نە ئاسمان هەبوو و نە زەوی، تەنیا خودایەک هەبوو ئەویش ناوی زەروان بوو.

زەرڤان خودای کات و زەمان بوو، بە باوکی دووانەکە ناسراوە، خێر و شەڕ، چاکە و خراپە، تاریکی و رووناکی. بەپێی ئەفسانەکان زەروان پیاو بوو، نۆ هەزار ساڵ نیایشی خۆری کرد و پاڕایەوە کە خۆر منداڵی پێ بدات. پاش نۆ هەزار ساڵ لەوەی کە رووناکی منداڵی پێ نەدا، نائۆمێد بوو و گومانی لێ پەیدا بوو. لە کاتی ئەم گومانەدا سکی زەروان بە دووانەیەک ئاوس بوو، زەروان گوتی هەر کامیان زووتر هاتە دنیاوە دەیکات بە فەرمانڕەوا. ئورمەزد ئەم قسەی بە ئەهریمەن گوت. ئەهریمەن زووتر هاتە دنیاوە، ئەو کوڕێکی ناشیرین و بۆگەن بوو، دواتر ئورمەزد هات، ئورمەزد منداڵێکی جوان و نوورانی بوو. زرەڤان کە ئورمەزدی بینی گوتی خوایە مەبەستم ئەم کوڕە بوو. دەستی دایە گۆچانەکەی و دایە دەستی ئورمەزد و کردی بە فەرمانڕەوا. ئەهریمەن ئێرەیی پێ برد و بە باوکی گوت بڕیار وابوو هەر کامەمان زووتر هاتینە دنیاوە، بمانکەیت بە فەرمانڕەوا. زەروان بە ناچاری بۆ ماوەی نۆ هەزار ساڵ کردی بە فەرمانڕەوای جیهان. ئورمەزدیش بوو بە فەرمانڕەوای ئاسمانەکان، ئەوەی لە ئاسماندا هەیە ئورمەزد دروستی کردوون و ئەوەی لە زەوییش دروستکرا هی ئەهریمەن بوو.

زەروانیان باوەڕیان وابوو کە ئینسانیش وەک هەموو بوونەوەرەکانی تر لەژێر کاریگەریی کات و شوێندایە و باوەڕیان بە قەدەر هەیە. ئەوان باوەڕیان بە جەبر و ئیختیار هەیە. ئینسان لەم کەونەدا ناچارە بژی و لەناو ئەم ژیانەشدا ئازادن چۆن دەژین. هەموو شت لەپێشدا دیاری کراوە و هیچ کەس ناتوانێ لێی دەربچێت. واتە ئینسان هیچ کارێکی لە دەست نایەت و دەبێ قەبووڵی قەدەر بکات. هەموو شت ئەو جۆرەی کە هەیە قەبووڵیان دەکرد.

مەزداپەرستی.. ئایینی زەردەشتی
زەردەشت، زەرتۆشت، زەرادەشت، زەراتەشت، زەردەشت بەم ناوانە لە کتێبە مێژووییەکاندا هاتووە. بە مانای زادەی نوور یان نوورانی، لە بڕێ شوێنیشدا بە خاوەنی وشتری زەرد هاتووە. زەردەشت لە هەورامان لە کوردستان لەدایک بووە. ئەوەی کە دەڵێن لە ئازەربایجان یان بەڵخ لە ئەفغانستان لەدایک بووە راست نییە، نە شوێنی لەدایکبوونی و نە زمانی گاتاکان ئەوە دەسەلمێنێت.

دینی زەردەشتی پاش دینی زەرڤانی هاتووە. لە مێژووی ئایینەکانی کۆندا یەکەم کەسێک کە بانگی یەکتاپەرستیی کرد و خوای راستەقینەی دۆزییەوە، زەردەشت بوو، ئەو یەکەم یەکتاپەرستی جیهان بوو. بنەمای ئایینی زەردەشتی (بیری چاک و گوفتاری چاک و کرداری چاکە). پاشان تەواوی ئایینەکانی دیکە هەر لەسەر ئەو سێ بنەمایە بونیات نران. لە ئایینی زەردەشتیدا قوربانیکردن قەدەغە کران و رێز لە ئاژەڵ و ژینگە و مرۆڤدۆستی و ئەشق و بنەما ئەخلاقییەکان گیرا و مافی مرۆڤ بونیات نرا و تا ئێستا تەواوی وڵاتان مافی مرۆڤیان لەسەر بنەمای ئایینی زەردەشتی پێکهێناوە. زەردەشت لە ٦٦٠ تا ١٠٠ ساڵ پێش لەدایکبوونی مەسیح لەدایک بووە، گاتاکان سروودەکانی خودی زەردەشتن. کۆکردنەوەی کتێبی ئاڤێستا لە دەورەی ئەشکانییەکانەوە دەستی پێ کرد و هەتا دەورەی ساسانییەکان و لە کاتی دەسەڵاتی شاپووری دووەمدا بەدرێژایی ٣٠٠ ساڵ کۆ کرایەوە.

لەنێوان ئەم دوو ئایینەدا، واتە زرەڤانی و زەردەشتی، کۆمەڵێ مووغ و لایەنگرانی ئایینی میترایی مابوونەوە، کە هەم باوەڕیان بە زەردەشت هەبوو، هەم لایەنگری میترا بوون. ئەمانە دواتر تێکەڵ بە ئایینی زەردەشت بوون و پاش نەمانی خودی زەردەشت دووبارە لەو ئایینە جیابوونەوە، ئەوان ئێزدییەکان بوون.


ئێزدی
ئێزدی لە وشەی ئیزەد، یەزەدە، یەزە، یەزدان یان یەزەت بە مانای شیاوی پەرستن هاتووە. دینی ئێزدی درێژەپێدەری دینی میترائیسمە و خۆشیان دەڵێن ئێمە میسرایین واتە میترایی. دینی ئێزدی بەدرێژایی مێژوو هەمیشە زوڵملێکراو بووە و بن دەستەی دینەکانی تر بووە، لە زەردەشتییەوە تا ئیسلام کاریگەریی لەسەر ئەم ئایینە داناوە، بە جۆرێک کە ئایینی ئێزدی تێکەڵێکە لە هەموو ئایینەکان. بنەما و بنەڕەتی خودی ئایینەکە زۆر کەم بووەتەوە. لەوەتەی ئیسلام هاتووەتە ئەم وڵاتە ٧٢ جار هەوڵ دراوە ئەم ئایینە لەناو بەرن و خەڵکەکەی قەتڵوعام بکەن، بە هەرحاڵ، ئێزدییەکان مانەوە و رەسەنایەتیی خۆیان پاراستووە.

میترایی مێهرپەرست بوون و خۆر و مانگ و ئەستێرەیان دەپرست. ئێستاش ئیزدییەکان نیایشی خۆر و ئەستێرە و مانگ دەکەن و هێماکانی دینی میترایی لە دارودیواری لالش نەخشێنراوە. لە سەردەمی زەردەشتدا میتراییەکان بوون بە مەزداپەرست و دینی بێهییان هەڵبژارد. ئەمە لە رووی ناچارییەوە نەبوو، چۆن لە دینی زەردەشتیدا زۆر نییە، بەڵام دوای نەمانی خودی ئەشوزەردەشت ئەوان لە دینی زەردەشتی جیابوونەوە و بوونەوە بە میترایی.

ئەوان زەردەشت بە پەیامبەر نازانن و دەڵێن ئەو چاکەکارێکی دینییە، بەڵام رێز و حورمەتی زۆری بۆ دادەنێن. لە بڕێ ماڵی ئێزدیدا هێمای فەروە هەر هەڵواسراوە و لە ناخەوەش رەنگە هەر باوەڕیان پێی هەبێت.

المزيد من المعلومات
ژماره‌كا گرتيێن کوردێن ئێزيدی ل سووريا هاتنه‌ رزگاركرن

ژماره‌كا گرتيێن کوردێن ئێزيدی ل سووريا هاتنه‌ رزگاركرن

شنگال-KDP.nfo-
 بەرپرسی نووسینگەی ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی دەڵێت، ئەمڕۆ لە سووریا شەش کوردی دیکەی ئێزدی لە دەستی داعش ڕزگار کران.

(حوسێن قاییدی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: لە بەردەوامیی ھەوڵەکانیاندا بۆ ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش، خۆشبەختانە ئەمڕۆش توانیان لە سووریا ئافرەتێک و چوار منداڵی خۆی لەگەڵ ئافرەتێکی دیکە لە دەستی داعش ڕزگار بکەن.

(حوسێن قاییدی) دەڵێت: ''ڕزگرکردنی ئەو شەش کەسە بە ھاوکاریی ئەو تۆڕانە کراوە، کە لە سووریا ھاوکاریی ئێمە دەکەن و ئێستاش ئەو شەش کەسە بە کەسوکاریان شاد بوونەتەوە. مژدە بێت لە سەعاتەکانی داھاتوودا خەڵکی دیکەش ڕزگار دەکەین.''

(قاییدی) باسی لەوەش کرد: ''تا ئێستا سێ ھەزار و ١٥٦ کەس ڕزگار کراون و نزیکەی ٣ ھەزار و٢٠٠ کەسی دیکەش لەدەستی داعشدا ماون.''
المزيد من المعلومات
حوسێن قایدی:"ل حەویجە تەنها سێ کوردێن ئێزيدی هاتنه‌ رزگارکرن"

حوسێن قایدی:"ل حەویجە تەنها سێ کوردێن ئێزيدی هاتنه‌ رزگارکرن"

شنگال-KDP.info- 
بەرپرسی نووسینگەی ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش گوتی، لە پرۆسەی ڕزگارکردنی حەویجەدا تەنیا سێ کوردی ئێزدی ڕزگار کراون، ھۆکارەکەیشی بۆ نەبوونی پلانی حکوومەتی عێراق بۆ ڕزگارکردنی ئەو کەسانە دەگەڕێتەوە.

(حوسێن قایدی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''تا ئێستا چەندین ناوچەی گرینگی عێراق، وەک فەللووجە و مووسڵ و تەلەعفەر و حەویجە لە دەستی داعش ڕزگار کراون،  کە زانیاریمان ھەبوو ژمارەیەکی زۆری کوردانی ئێزدی لێ بووە، بەڵام حکوومەتی عێراق لە ڕزگارکردنی ھەموو ئەو ناوچانەدا ھیچ پلانێکی بۆ ڕزگارکردنی ئەو کەسانە نەبووە، بۆیە نەیانتوانیووە ڕزگاریان بکەن.''

(حوسێن قایدی) گوتیشی: ''لە سەرەتای دەستپێکردنی پرۆسەی ڕزگارکردنی حەویجەوە تا ئێستا، کە حەویجە بەتەواوەتی ڕزگار کراوە، تەنیا سێ کوردی ئێزدی لە دەستی داعش ڕزگار کراون، هۆکارەکەیشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە لە پلانی ڕزگارکردنی حەویجەدا ھیچ خاڵێکی تێدا نەبووە باسی ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی بکات، بۆیە بەداخەوە سیاسەتی حکوومەتی عێراق، وەکو ھەمیشە دژی ھەرێمی کوردستان و خەڵکی کوردستان بووە.''

بە گوێرەی زانیارییەکان، جگە لە ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش ژمارەیەکی زۆری ڕزگاربووان نەخۆشن و پێویستیان بە دەرەوە ھەیە، کە بە ھۆی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی ھەرێمەوە ناتوانن گەشت بکەن، ئەمەش کاریگەریی زۆری بەسەر ئەوکەسانەوە ھەبووە.

جێی ئاماژەیە تا ئێستا ٣ ھەزار و ١٤٨ کەس لە دەستی داعش ڕزگار کراون و نزیکەی ٣ ھەزار و٢٠٠ کەسی دیکەش لەدەست داعشدا ماون و تا ئێستا ڕزگار نەکراون، کە زۆرینەیان ئێستا لە سووریان و لەژێر دەسەڵاتی داعشدان.
المزيد من المعلومات
وه‌لاته‌ك دێ 800 په‌نابه‌رێن ئێزيدی وه‌رگرت

وه‌لاته‌ك دێ 800 په‌نابه‌رێن ئێزيدی وه‌رگرت

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری كۆچی كه‌نه‌دا ئه‌حمه‌د حسێن رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی 800  په‌نابه‌ری ئێزدی كه‌ له‌ عێراقه‌وه‌ روویان له‌ كه‌نه‌دا كردووه‌ وه‌رده‌گرێت.

وه‌زیری كۆچی كه‌نه‌دا له‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی گوتی: شانازی به‌وه‌ ده‌كه‌م كه‌ ئه‌مڕۆ رایده‌گه‌یه‌نم 800 ژن و منداڵی ئێزدی كه‌ په‌نایان بۆ كه‌نه‌دا هێناوه‌ وه‌ربگرین.

گوتیشی: ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ له‌ سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌ی داعش رایانكردبوو، توانیان رزگاریان بێت و ئێستاش ده‌یانه‌وێت ژیانێكی نوێ ده‌ستپێبكه‌ن.

په‌رله‌مانی كه‌نه‌دا له‌ ساڵی رابردوودا په‌لاماره‌كانی داعشی بۆ سه‌ر شنگال به‌ كۆمه‌ڵكوژی وه‌سفكرد و رایگه‌یاند، ئاماده‌ن 1200 هاووڵاتی شنگالی وه‌ربگرن. 

المزيد من المعلومات
باسم قاسم شنگالی:جەژنێن ئێزيدیان دناڤبەرا هەبوون و ووندابوونێ دا

باسم قاسم شنگالی:جەژنێن ئێزيدیان دناڤبەرا هەبوون و ووندابوونێ دا

جەژنێن ئێزيدیان دناڤبەرا هەبوون و ووندابوونێ دا 
باسم قاسم شنگالی

ب دەهان جەژنێن ئێزدیان هەنە ، هەر جەژنەکێ رێوره‌سمێن خۆ یێن جڤاکی و رێورسمێن خۆ یێن ئایينی هەنە ، بەری داگيرکرنا شنگال بەریا سێ سالا ب شێوەیەکی نۆرمال رێوره‌سمێن جەژنێن ئێزدیان ل لالشێ دهاتنە گێران ژلایێ جڤاتا رۆحانی ڤە و ب ئامادەبوونا ب هەزاران ژ ئێزيدیان و ژ وه‌لاتێن جودا جودا قەستا لالشێ دکرن،داکو گێرانا رێوره‌سمێن جەژنا ببینن  وەک رێوره‌سمێن جەژنێن(جەمایا شیخادی ، چارشەما سۆر ، چلێ هاڤینێ ، چلێ زڤستانێ ، قوربانى ...هتد ) و هەروه‌سا لناڤا جڤاکى دا ژی رێوره‌سمێن ئەڤان جەژنان دهاتنە گێران و ب دلخۆشیڤە جەژن دچوونە سەرا ، لێ پشتی داگیرکرنا شنگال و ئاوارەبوونا ب سەدان هەزاران ژ ئێزيدیان بۆ هەرێما کوردستانێ و کوشتنا ب هەزاران ژ ئێزيدیان و گرتن و ئەشکەنجەدانا وان ژلایێ دڕەندترین رێکخراوا تیرۆرستی ل جیهانێ دا یا ناڤدار ب داعش ، جڤاتا رۆحانیا ئێزيدیان و هەروه‌سا بابا شێخ کو ب بابێ رۆحی یێ ئێزيدیان دئێتە هژمارتن بریاردا کو رێوره‌سمێن جەژنێن ئێزيدیان یێن ئایينی کو ل لالشێ دئێنە گێران بێنە ڕاگرتن بۆ دەمەکی وەک رێزگرتنەک بۆ خوونا وان جانگۆرى و وەک رێز بۆ وان ئێزيدیێن کو دیل کەتینە ددەستێ داعشێ دا و ئەڤ بریار هاتە بجهئینان و هەر ژوێ رۆژێدا چ رێوره‌سم نەهاتینە گێران ل لالشێ ، ئەڤه‌ بۆ ماوێ سێ سالا رێوره‌سم نەهاتینە گێران لێ بۆچۆنێن مەترسیدار لسەر ڤێ چەندێ هەنە ژبەرکو ئەگەر جڤاتا رۆحانی بەردەوام بوو د بجهئینانا ئەڤێ بریارێ دا کو رێوره‌سم نەئێنە گێران مەترسیەکا مەزن لسەر رێوره‌سمێن جەژنێن ئێزيدیان دا هەیە ژ وندابوونا ڤان رێوره‌سمان و دەرباری ئەڤێ چەندێ بريارا ڕاگرتنا رێوره‌سمان ژ لایێ جڤاتا رۆحانی و بابا شێخ ڤە بریارەکا ل جيێ خۆدا بوو ل دەمەکی کو ئێزيدیان هەموو جۆرێن ئێش و ئازارا کێشاین و کەتنە بەر پێلەکێ ژ کوشتن و گرتن و دەربەدەرکرن و ئەشکەنجەدانێ دا،بەلێ پێدڤیە هەتا ڕادەیەکى ئەڤ بریار دکاردا بێ ئانکو پێدڤیە سنوورەک بۆ ڤێ بریارێ بێتە دان ژ بەرکو مەترسیا وندابوونا ئەڤان رێوره‌سمان هەیە ژبەرکو پێدڤیە ئێکسەر ئەڤ رێوره‌سمە بێنە پێش چاڤێن ته‌خا گەنجان،داکو پێزانین لسەر ئەنجامدانا ئەڤان رێوره‌سمان پتر هەبن و هەروه‌سا  کو نە ئەنجامدانا رێوره‌سمێن جەژنان ل لالشێ مەترسی لسەر جڤاکا ئێزدی  ژی هەیە،چنکو هەموو تێکست و قەول و بەیتێن ئێزيدیان دوان رێوره‌سمان دا دئێنە ل پێش چاڤ و دئێنە بهیستن  کو پێدڤیە پتر پووتە ب ڤان رێوره‌سمان بێتە دان ژلایێ جڤاتا رۆحانیا ئێزيدیان ڤە و بێنە گێران چنکو ئەگەر نەهاتنە گێران وەک کێماسیەکێ بۆ جڤاتا رۆحانی دئێتە هژمارتن بەلێ ل دەمێ کارەساتا کو بسەرێ ئێزدیان دا هاتی جڤاتا رۆحانی هاتە دەنگ و وەک رێزگرتنەک بۆ قوربانیێن ئەڤێ کارەساتێ و بۆ وان عەزیزێن کو کەتینە ددەستێ داعشێ دا وەک دیل لێ ئەو کەسێ جانگۆرى کەتی دوێ کارەساتێ دا ئوغرا هەتا هەتایی کر و ڤەگەر ژبۆ وی نەما ، و ئەو کەسێن کو کەتینە ددەستێ داعشێ دا پێدڤی دوعایێن مەنە و ئەم ژ خودێ ب هیڤی نە کو یەک کەسێ ئێزدی وەک دیل ددەستێ داعشێ دا بێنە رزگارکرن و ژ ئازادیێ تام بکن و ئەو کەسێ کو زه‌حمەت دیتی لڤێ کارەساتێ دا و ئەشکەنجەبووى دێ برینێن وی ساغبن و جارەک دن ل ژیانێ زڤرێ ب شێوەیەکێ ئاسايی لێ هەر کەسەکی کو ئاکنجیێ باژێرێ شنگال و گوند و کۆمەڵگەهێن دەوروبەرێن شنگال بێ چیرۆکەکا خۆ یا تایبەت هەیە و به‌هرا خۆ ژ کارەساتێ بریە ئەڤجا ئەو کەسێ چووی چوو و یێن دیل ژی ب ئانه‌هیا خودێ مەزن دێ زڤرن ئێدی پێدڤیە رێوره‌سمێن ئایينی یێن جەژنێن مە ل لالشێ بێنە گێران داکو نەئێنە ژ بیرکرن و ونداکرن و ئەگەر نا دێ وەک پشت گوەهاڤێتنەکێ ژ جڤاتا رۆحانی را ئێتە هژمارتن کو ئەڤ ئاخڤتنە نە یا وی یا کەسایەتیا بەلکو دەنگێ ته‌خا گەنجێن ئێزيدیە ،ئەم شانازیێ ب ڤان رێوره‌سمان دبن وەک تشتەکێ لبەر چاڤ و گێرانا وان ئەرکه‌ لسه‌ر ملێ جڤاتا روحانی و دا دوژمن نەبێژت کو مە ئێزيدی ژناڤبرن ، ئێزيدی نائێنە ژناڤبرن چ جارا و دێ بەردەوام بن لسەر رێيا وی رێزانی یێ کو ئەڤ رێيە ل هه‌مبەر مە درێژ کری و ئێزيدیاتی ب سەدان هەزاران سالان یا هەی و ئەڤ رێوره‌سمە نەهاتینە ونداکرن و بەردەوام هاتینە گێران سەرەرای وان هەموو فەرمانێن کو ژ نە حەزێن ئێزيدیان دهاتنە سەرێ وان ،ئەڤجا ئەم داخوازێ ژ جڤاتا رۆحانیا ئێزيدیان  دکەین کو بەردەوامی ب گێرانا ڤان رێوره‌سمان بێتە دان و ل جەژنا جەمایا بێت دا ئەم ڤان رێوره‌سمان جارەکا دی ببینن و  ئەم سوپاسیا جڤاتا رۆحانی دکن بۆ ڤێ رێزگرتنا کو ل قوربانیێن مە گرتین لێ پێدڤیە ئەم رێوره‌سمێن خۆ بپارێزن داکو ئەم ژی نەبنە قوربانی و ژ نەمانێ و وندابوونێ رزگارببن.
المزيد من المعلومات