باسنيوز:
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی كاره‌ساتی شنگاله‌وه په‌یامێك بڵاو ده‌كاته‌وه ڕای ده‌گه‌یه‌نێت: "جه‌خت له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانمان بۆ به‌جینۆساید ناساندنی كاره‌ساتی شنگال ده‌كه‌ینه‌وه".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 3.8.2017 ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه كه كۆپییه‌كی بۆ (باس‌نیوز) نێردراوه، تێیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، لە دوای تێپه‌ڕبوونی سێ ساڵ به‌سه‌ر كاره‌ساتی شنگال دا، هێشتا زامه‌كانی ساڕ‌ێژ نه‌كراون، سه‌ره‌ڕای ڕزگار كردنی ژماره‌یه‌ك له هاووڵاییان، به‌ڵام ژماره‌یه‌كی زۆریش له ژێر ده‌ستی داعشدا ماون كه ڕزگار بكرێن.
به‌پێویستیش زانراوه كه مه‌ترسی بیر‌و بۆچوونه‌كانی ئه‌و گروپه و هاوشێوه‌كانی له‌به‌رچاو بگیرێت، هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ ئیدانه‌ی تاوانه‌كانی گروپی تیرۆرستی داعش له‌و یاده دا كردووه و جه‌خت له‌سه‌رچه‌ند خاڵێك ده‌كاته‌وه كه پێكهاتوون له:
یه‌كه‌م، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كان بۆ پرسی به‌جینۆساید ناساندنی كه‌یسی ئێزیدیان، به‌ڵام به‌داخه‌وه دوای سێ ساڵ هێشتا له قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تایه و پێویسته‌هه‌وڵ‌كان چڕتر بكرێنه‌وه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌جینۆساید ناساندنی ئه‌و كه‌یسه.
دووه‌م، ده‌بیت تاوانباران ئه‌و كه‌یسه بدرێنه دادگا، ئه‌وانه‌ی به‌رپرسن له كه‌یسه‌كه و كه‌مته‌رخه‌م بوون له كه‌وتنی مووسڵ و شه‌نگال و ده‌شتی نه‌ینه‌وا بۆ ڕای گشتی ئاشكرا بكرێن.
سێیه‌م، پێویسته كه‌سوكاری قوربانیان و خه‌ڵكی شه‌نگال قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه، ناوچه‌كانیان بۆ ئاوه‌دان بكرێته‌وه و پارێزگاریان لێبكرێت و ناوچه‌كه بدرێته‌وه ده‌ستی خۆیان.
چواره‌م، پێویسته فشار بخرێته سه‌ر حكوومه‌تی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی په‌یمانامه‌ی ڕۆما واژۆ بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ئه‌ندام له دادگای تاونی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وه‌ش ده‌بێت ببێته گه‌وره‌ترین مه‌رج بۆ شاندی دانوستانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا.
پێنجه‌م، پێویسته داوا له‌و وڵاتانه بكرێت، كه هاووڵاتییان ئه‌ندامی داعشن و ئێستا گه‌ڕاونه‌ته‌وه وڵاـه‌كانیان ته‌سلیم بكرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دادگای بكرێن.
شه‌شه‌م، پێویسته هاوكاری ئو كچ و ژنانه بكرێت، كه ڕزگار كراون و ئێستا له كه‌مپه‌كان ده‌ژین و له بارودۆخێكی خراپن تا بتوانن ڕابهێنرێنه‌وه بۆ گه‌رانه‌وه بۆ ژیانێكی ساده و له بیر چوونه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه.
حه‌وته‌م، پێویسته ئاماده‌كاری ته‌واو بۆ قۆناغی دوای داعش بكرێت، هه‌روه‌ها چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخه‌ی دێته پێشه
تعليقات