دیندار زێباری: زێده‌تر ژ سێ هەزار ئێزدی ژدەستێ داعش هاتينه‌ رزگاركرن

خەندان-
دیندار زێباری، سەرۆكی كۆمیتەی وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان، رایگەیاند، لە كۆی شەش هەزار و 417 ئێزیدی فڕێندراو لەلایەن داعشەوە، سێ هەزار و 48 هاوڵاتی رزگاركراون.
لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ خەندان نێردراوە، دیندار زێباری سەرۆكی كۆمیتەی وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان بڵاویكردەوە، بەردەوام "هەوڵی جدیانداوە بۆ رزگاركردنی هەموو ئەو ئێزیدیانەی كە لەژێر دەستی داعشدا ماونەتەوە".
ئاماژەی بەوەشكردووە، تا ئێستا سێ هەزار و 48 هاوڵاتی ئێزیدی لەدەستی داعش رزگاركراون، كە  هەزار و 636 ژنن، هەروەها هەزار و 733 كەسی دیكەیان لە رەگەزی نێرن.
زێباری رونیشیكردووەتەوە، حكومەتی هەرێم بە هەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوەكانی بەرگری كردن لە مافی مرۆڤ و نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان، چەند بنەمایەكی یاسایی داناوە بۆ پاراستنی مافی ژنان.
زێباری راشیدەگەیەنێت، حكومەتی هەرێم هەوڵی جددی بۆ بە جینۆساید ناساندنی كەیسی ئێزیدییەكان داوە، لێژنەیەكی لە نوێنەرانی وەزارەتەكانی شەهیدان و كارو كاروباری كۆمەڵایەتی، فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە و نوێنەری یاساناسی ئێزیدییەكان و چەند لایەنێكی دیكە پێكهێناوە، كە كاری كۆكردنەوەی زۆرترین بەڵگە و دۆكیۆمێنتە لەسەر تاوانەكانی داعش، "تا ئێستا بە هەزاران بەڵگە لەسەر ئەو تاوانانە كۆكراونەتەوە".


تعليقات

المشاركات الشائعة