ڤیان دەخیل:ژبه‌ر کوردبوونێ هاتينه‌ کۆمكوژيكرن

باسنيوز:
نوێنەری کوردانی ئێزدی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق باس لە کەیسی ئێزدییەکان دەکات و رایدەگەیەنێت، کوردانی ئێزدی بەهۆی ناسنامەی نەتەوەیی کۆمەڵکوژ کراون.
 
ڤیان دەخیل، نوێنەری ئێزدییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە (باسنیوز)ی راگەیاند، حکوومەتی عێراق کەم تەرخەم بووە بەرامبەر بە کەیسی کوردانی ئێزدی و ئازادکردنی کچە رفێندراوەکان.
 
ڤیان دەخیل لە ساڵوەگەڕی داگیرکردنی شنگا و کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدیدا رایگەیاند، هۆکاری داگیرکرانی شنگال ”شکانی سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عێراق“ بوو.
 
ئەو پەرلەمانتارە کوردە ئێزدییە جەختی لەوە کردەوە، کە ئێزدییەکان بەهۆی ناسنامەی ئایینی و نەتەوەیی (کوردبوون)یان دەیان جار هەوڵی جینۆسایدکردنیان دراوە.
 
ڤیان دەخیل داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات بە دەنگ داواکاریی کوردانی ئێزدییەوە بچن و کەیسی کۆمەڵکوژکردنیان بە جینۆساید بناسێنێت و هەوڵ بۆ ئازادکردنی ئیزدییە رفێندراوەکان بدەن.
 
لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، نزیکەی نیوەی خاکی عێراق، (شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکووک و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار) لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش داگیر کران.


تعليقات

المشاركات الشائعة