ده‌سته‌يا پشتگريا ژنێن شنگالێ ل سلێمانيێ يادا كاره‌ساتا ئێزديان ساخكر

باسنيۆز:
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لە شاری سلێمانی، دەستەی پشتگیری لە ژنانی شەنگال لەژێر دروشمی (ژنانی شەنگال تەنیا نین ئێمەش لەگەڵ ئەوانین) لە مەراسیمێکدا یادی دوو ساڵەی کارەساتی شەنگالیان کردەوە.

لە مەڕاسیمەکەدا دەستەی پشتگیری لە ژنانی شەنگال لە بەیاننامەیەکدا داوا لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان، پەڕلەمانی کوردستان، دادگای باڵای تەوانەکانی ھەرێمی کوردستان دەکەن، ھەرچی زووترە ھەوڵی ڕاگرتنی جینۆسایدی ئێزیدییەکان بدرێ کە تا ئێستە بەردەوامە و لەگەڵ ئەوەشدا بەدەیان ھەزار ژن منداڵ و گەنج و پیری ئێزیدی بەبەرچاوی دنیاوە ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی بوونەتەوە، ھەروەھا نزیکەی پێنج ھەزار ژن کە زۆرینەیان لە تەمەنی لاویەتیدا بەدیل گیراون و دەستدرێژی دەکرێتە سەریان و لە بازاڕەکاندا بازرگانیان پێوە دەکرێت.

هەروەها داوا لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەن، ھەرچی زووترە ھەوڵی نەھێشتنی جینۆسایدی یەزیدییەکان بدرێت، ھاوکات لەگەڵ ئەوەشدا ئاوڕی پێویست لە ئاوارە یەزیدیەکانی ھەرێمی کوردستان بدرێتەوە، بەتایبەتی ژنانی شەنگال چونکە ژنانی شەنگال لە دۆخێکی دەروونی ناھەمواردا دەژین.

المشاركات الشائعة