يادا كاره‌ساتا ئێزديان ل خانه‌قين هاته‌ ساخكرن

ئێزديخان نيوز:
له‌ خانه‌قین به‌ بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی دوو ساڵ به‌ سه‌ر مه‌رگه‌ساتی ئێزیدییه‌كانی شه‌نگال، یادی ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌ ده‌كرێته‌وه‌.


یوسف ئیبراهیم، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی قایمقامیه‌تی شاری خانه‌قین، به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 3/8/2016 له‌ نێو قایمقامیه‌تی شاری خانه‌قین یادی مه‌رگه‌ساتی ئیزیدییه‌كانی شه‌نگال كرایه‌وه‌، كه‌ دوو ساڵ پێش ئێستا تیرۆریستانی داعش كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یان به‌سه‌ر هاونیشتمانیانمان له‌ شه‌نگال هێنا".
 
به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی قایمقامیه‌تی شاری خانه‌قین، گوتیشی: "ئه‌و یادكردنه‌وه‌یه‌ وه‌ك هاوخه‌مییه‌ك بۆ برا ئیزیدییه‌كانمان له‌ شه‌نگال ساز دا، وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ قوربانیدان و به‌رخۆدانی شه‌نگال و شه‌نگالییه‌كان ده‌ربڕی".
 ژێده‌ر:باسنيۆز

المشاركات الشائعة