هەتا نۆكه 934 ژنێن ئێزدى ژ دەستێ داعشێ هاتينه‌ رزگاركرن

ئێزديخان نيوز:
دوای داگیركردنی شنگال و ناوچەكانی دەورووبەری بە دەستی داعش لە مانگی ئابی 2014وە، ئەو رێكخراوە سەدان پیاو، ژن ‌و منداڵی ئێزدیی شەھید كرد ‌و بە سەدان ئافرەتی ئێزدی بەدیل گرت و كردنییە كۆیلە.

حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەسەرەتای كارەساتەكەوە (17/8/2014) هەوڵەكانی خستووەتەگەڕ بۆ بە جینۆساید ناساندنی كەیسی ئێزدییەكان ‌و لێژنەی تایبەتی بۆ پێكهێناوە، ئەو لێژنەیە تا ئێستا دوو كۆنگرەی بە مەبەستی بە جینوسایدناساندنی كەیسی كوردانی ئێزدی یەك لە ھەولێر و یەك لە جنێف ئەنجام داوە.

حیات مەجید، ئەندامی لێژنەی بەرگری لە مافی ئافرەتان ئەمڕۆ چوارشەممە (3/8/2016)، بە (باسنیوز)ی، گوت: "جگە لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان ‌و عێراق، كەیسی كوردانی ئێزدی لەلایەن پەرلەمانی یەكێتیی ئەورووپا، كۆنگرێسی ئەمەریكا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا، پەرلەمانی كەنەدا و پەرلەمانی بەریتانیا و سویدەوە بە جینوساید ناسراوە".

حەیات مەجید گوتیشی: "ئەوەی كە گرنگە لەبارەی بە جینوسایدناساندنی كەیسی كوردانی ئێزدی، ئەوەیە كە لەڕووی یاساییەوە پێویستە ئەو كەیسە لەلایەن دادگای لاھای بە جینوساید بناسرێت".

بەگوتەی ئەو ئەندام پەرلەمانە ھەرچەندە ئەوان بە وردی بەدواداچوونیان بۆ كەیسی ئافرەتانی ئێزدی كردووە، بەڵام بۆ ئەوەی لە گەورەیی كارەساتەكە كەم نەبێتەوە، پێویست بووە ئەو كۆمەڵكوژییە لە یەك پەكێجدا لە ئاستی نێودەوڵەتیی بخەنەڕوو.

لەبارەی دوا ئاماری ئافرەتانی كوردی ئێزدی كە ڕزگار كراون و ئەوانەش كە لەدەست داعشدا ماون، حیات مەجید بۆ (باسنیوز) ئاشكرای كرد، بەپێی دوایین ئامارەكان، تا ئێستا 934 ئافرەت ڕزگار كراون، بەڵام 1935 ئافرەت تا ئێستا لەدەست داعشدا ماون.
ژێده‌ر باسنيۆز 

المشاركات الشائعة