قائیماقامی شنگال رایدەگەیێنێت، چەند هیزێکی نایاسایی رێگرن لە جێبەجێکردنی پلانی حکومەت بۆ ئاوەدانكردنەوەی شارەكە.
دوای نۆ مانگ لە کۆنترۆڵکردنەوەی، هێشتا شنگال ئاوەدان نەکراوەتەوە و لەبەر ململانێی سیاسی تەنیا 60 خێزان گەڕاونەتەوە ماڵەکانیان لە سنووری شنگال.
مەحما خەلیل، قائیمقامی شنگال دەڵێت، چەند هیزێکی نایاسایی لە شنگال رێگرن لە جێبەجێکردنی پلانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئاوادانکردنەوەی شارەکە.
مەحما خەلیل دەشڵێت "هێزەکانی یەپەگە و یەپەژە دامەزراوە حکومییەکانی شنگال چۆڵناکەن".
لە بەرامبەردا گوتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی شنگال، کە سەر بە "پەکەکە"ن دەڵێت، هێشتا خواستی ئەوان جێبەجێ نەبووە، وەک خەڵکەکەی لە شنگال دەمێننەوە و کەی خەڵکی شارەکە گەڕانەوە، خۆسەری بۆ شنگال رادەگەیێنن.
ژێدهر:رووداو - شنگال