ل پارێزگه‌ها هەلەبجە ئیدانا كۆمكوژيا ئێزديان هاته‌ كرن

ئێزديخان نيوز:
بەبۆنەی تێپەڕوبونی دوو ساڵ بەسەر داگیركردنی شەنگال لە لایەن داعش و كوشتن و بەبارمتەگرتنی سەدان كچ و ژنی ئێزیدی، ئەمڕۆ 3ی ئابی 2016 لەپارێزگای هەڵەبجە بە ئەنجامدانی چەند چالاكیەك ئەو یادە كرایەوە, وەك هێمایەكیش بۆ شاخی شەنگال یادەكە لە شاخی بیاوێڵە كرایەوە.

دووەمین ساڵیادی جینۆساید و كۆمەڵكوژی ئێزیدیەكان لە لایەن ڕێكخراوی نوێ‌، ڕێكخراوی ئارامی هەڵەبجە و ڕێكخراوی هەڵوێست ئەنجامدرا كە تیایدا بە داگیرساندنی چەند مۆمێك بۆ ڕێزگرتن لە قوربانیانی ئەو تاوانە دەستیپێكرد. 

هەروەها وەك هێمایەك بۆ شاخی شەنگال كە تیایدا بە هەزاران ئاوارەی ئێزیدی بۆماوەی چەند ڕۆژێك بێ‌ نان و ئاو مانەوە و بەرگریان لە خۆیانكرد لە هەڵەبجەش مەراسیمەكە لەشاخی بیاوێڵە ئەنجامدرا.

هەرلەو مەراسیمەدا ، نەجوا كەریم ، یەكێك لە كچە ڕزگاربوەكانی ئێزیدی شەنگال لە دەستی تیرۆریستانی داعش لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئەوەی خستەڕوو "ئەو كۆمەڵكوژیەی كە تیرۆریستانی داعش ئەنجامیاندا تەنها بەرامبەر ئێزیدیەكان ئەنجام نەدراوە، بەڵكو دژی سەرجەم مرۆڤایەتی و پێكەوە ژیان و پێشكەوتن بوو كە گروپێك لە خەڵكی ئاینێكی دیاریكراو كرابونە ئامانج و ژنەكانیان كرانە كۆیلە و دەستدرێژییان كرایە سەر و لەبازاڕەكاندا فرۆشران, هەروەها ناچار بەگۆڕینی ئاین كران و تائێستاش بەهەزاران كچ و منداڵی ئێزیدی لەژێر دستی ئەو گروپەدان".
هەر لەومەراسیمەدا هێرۆ وەكیل، یەكێك لە ڕێكخەرانی مەراسیمەكە ئاماژەی بەوەكرد كە ئەوان وەك ڕێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی و خەڵكی شەهیدپەروەری پایتەختی ئاشتی زۆر بەتوندی دژی هەر كارێكی كۆمەڵكوژین بەرامبەر هەر گروپ و نەتەوە و ئاینێك ئەنجامبدرێت.   
ژێده‌ر:دواڕۆژ

المشاركات الشائعة