سبه‌ى يادا كاره‌ساتا شنگالێ دێ ل شنگال ئێته‌ ساخكرن

شنگال-KDP.info-

سبەینێ پێنجشەممە سێیەم یادی کارەساتی شنگالە و قایمقامی قەزای شنگال دەڵێت، لەو یادەدا دوو پەیامیان دەبێت و جەخت دەکاتەوە، بۆ دووبارەنەبوونەوەی کارەساتی دیکە، کوردانی ئێزدی بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و بە "بەڵێ" دەنگ بە سەربەخۆییی کوردستان بدەن.

لە ٣/٨/٢٠١٤، ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش ھێرشی کردە سەر شنگال و ئەو قەزایەی داگیر کرد، کارەساتێکی گەورە بەسەر کوردانی ئێزدیدا ھات، کە بە هۆیەوە نزیکەی ھەزار و٣٠٠ کەسیان لە ژن و منداڵ و پیاو بەتەمەنەکان کوشت و زیاتر لە شەش ھەزار کەسیشیان رفاند و٣٦٠ھەزار کەسیش ئاوارە بوون و٦٨مەزاریشیان تەقاندەوە.
پاش ئازادکردنیشی لە لایەن هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە، تائێستا ١٢ھەزار ئاوارە گەڕاونەتەوە شنگال و دەوروبەری و زیاتر لە ٣ھەزارکەسیش لە چنگی تیرۆریستانی داعش رزگار کراون، ئەمەش بە ھەوڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەغدایش ھیچ ھاوکار نەبووە.
لەم ساڵیادەدا، (مەحما خەلیل) راگەیاند کە سبەی بە ھاوکاریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان یادی سێ ساڵ تێپەڕبوون بەسەر کارەساتی شنگال دەکەنەوە؛ چەند چاڵاکییەک لەبەردەم مەزاری شەرفەددین ئەنجام دەدەن و گوتارێکیش  بەناوی ئیدارەی شنگال پێشکەش دەکەن؛ دواتریش سەردانی گۆڕی شەھیدان دەکەن.
قایمقامی شنگال بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان بەشێک لە گوتارەکەیانی  ئاشکرا کرد و گوتی "بەوبۆنەیەوە دوو پەیاممان دەبێت، لەوانە بەشداریکردنی خەڵکی شنگال لە پرۆسەی ریفراندۆم و دەنگدان بە بەڵێ، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە تووشی کارەسات و جینۆساید نەبینەوە. پەیامی دووەمیشمان ئەوە دەبێ ھەموو ناوچەئازادکراوەکانی شنگال رادەستی ئیدارەی شنگال بکرێنەوە و کوردانی ئێزدی خۆیان ناوچەکانیان بەرێوەببەن، هەروەها چیتر ھێزە ناشەرعییەکانی شنگال لەوێ نەمێنن و بکشێنەوە، چونکە داواکاریی خەڵکی شنگال ئەوەیە کە پەکەکە و حەشدی شەعبی لەوێ نەمێنن."

تعليقات

المشاركات الشائعة