به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری ئێزیدی له وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نوێترین ئامار دوای سێ ساڵ له كه‌وتنی شنگال راده‌گه‌یه‌نێت.
به‌گوێره‌ی ئاماری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه كه ئه‌مڕۆ دووی ئاب دوا نوێكردنه‌وه‌ی بۆ كراوه، تا ئێسته 43 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی ئێزیدییه‌كان دۆزراونه‌ته‌وه جگه له سه‌تان گۆڕی تری تاكه‌كه‌سی.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" ناردووه، ده‌ڵێ ژماره‌ی ئێزیدییه‌كان پێش هاتنی داعش له عێراق 550 هه‌زار كه‌س ده‌بوون، به‌هۆی هێرشی داعش بۆ ده‌ڤه‌ری ئێزیدینشینه‌كان نزیكه‌ی 360 هه‌زاریان ئاواره‌ی ناوچه‌كانی تری كوردستان بوونه و له‌و ژماره‌یه‌شدا تا ئێسته 90 هه‌زاریان روویان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات كردووه، هه‌زار و 293 كه‌س له‌و شه‌ڕه‌دا كوژران.
به‌هۆی هێرشی داعش له سێی ئابی 2014 بۆ سه‌ر ده‌ڤه‌ری ئێزیدینشینه‌كان، تا ئێسته دوو هه‌زار و 745 منداڵ بێ نه‌وا بوونه، له ناویاندا هه‌زار و 759یان باوكیان نه‌ماوه، 407یان دایكیان نه‌ماوه و 359یان دایك و باوكیان نه‌ماوه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری ئێزیدییان، زیاتر له 68 مه‌زارگه‌ی ئاینی ئێزیدییه‌كان له‌لایه‌ن داعش ته‌قێنراونه‌ته‌وه.
بازرگانی پێوه‌كردنی داعش به ژنانی ئێزیدی، یه‌كێكی تر له‌و تاوانانه‌ی دژ به مرۆڤایه‌تییه، به‌گوێره‌ی ئاماره فه‌رمییه‌كان له كۆی شه‌ش هه‌زار و 417 رفێنراو دیلی ده‌ستی داعش كه سێ هه‌زار و 547یان ژنن و ئه‌وانی تر پیاون، تا ئێسته سێ هه‌زار و 92 كه‌س رزگاریان بووه، به جۆرێك هه‌زار و 102 ژن، 335 پیاو، 848 مناڵی كچ و 807 منداڵی كوڕ.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كان تا ئێسته چاره‌نووسی سێ هه‌زار و 325 ئێزیدی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش دیار نییه كه له‌و ژماره‌یه‌دا هه‌زار و 597یان ژنن و هه‌زار و 728یان پیاون.
تعليقات