"هه‌تا نهۆ نێزیکی 6 هەزار ئێزدی د ده‌ستێ داعشێ دانه‌"

 K24 - ھەولێر
ڤیان دەخیل، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە گوتارێکدا، کە لە کۆربەندێکی تایبەت بە بارودۆخی کوردانی ئێزدی لە پەیمانگای ئاشتی ئەمریکا پێشکەشیکرد، رایگەیاند، تا ئێستا نزیكەی 6 ھەزار ئێزدی لە ژێر دەستی داعشدان و چەکدارانی داعش دوای رفاندنیان هەزار و 300 منداڵی ئێزدیان ناچار بە گۆڕینی ئایینەکەیان کردووە.

 گوتیشی، 85% ناوچە ئێزدییەکان لە سنووری شارۆچکەی شنگال لە لایەن داعشەوە وێرانکراون.

ڤیان دەخیل، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد، کار بۆ پاراستنی پێکهاتە ئایینییەکانی عێراق بکات.

ساڵی 2014 چەکدارانی داعش شارۆچکەی شنگالیان داگیرکرد و دانیشتوانەکەشیان کۆمەڵکوژ کرد.

تعليقات

المشاركات الشائعة