التخطي إلى المحتوى الرئيسي
البحث
بحث هذه المدونة الإلكترونية
ئێزديخان نيوز
نووچهيێن ئێزديخانێ ل ئێزديخان نيوز بخوونه
لاپهرێ سهرهكى
المزيد…
مشاركة
الحصول على الرابط
Facebook
X
Pinterest
بريد إلكتروني
التطبيقات الأخرى
أغسطس 02, 2017
كارەساتا كوردێن ئێزدی دێ ل ژاپۆن ئێته بهحسكرن
وشه
بڕیارە كۆنگرەی ئاشتی جیهانی لە ژاپۆن ساز بكرێت كە نوێنەری سەرجەم وڵاتانی جیهان بەشداری تێدا بكەن، قایمقامی شارۆكەی شنگالیش ئاماژە دەكات كە لەو كۆنگرەیە داوەت كراوە و بەشداری تێدا دەكەن و باسی كارەساتی بەسەر كوردانی ئێزدی هاتووە دەكەن.
مەحما خەلیل قایمقامی شنگال بە"وشە"ی راگەیاند، چواری ئەم مانگە كۆنگرەی ئاشتی جیهانی لە شاری ناكازاكی لە ژاپۆن ساز دەكرێت و نوێنەری هەموو وڵاتانی جیهان بەشداری تێیدا دەكەن و باسی ئەو كارەساتانە دەكرێ كە بەسەر گەلانی جیهاندا هاتووە بەهۆی جەنگەكانەوە.
قایمقامی شنگال زیاتر گوتی، وەو نوێنەری كوردانی ئێزدی بەشداری لەو كۆنگرەیە دەكەم كە سێ رۆژ دەخایەنێ و بەناوی كوردانی ئێزدی گوتارێك پێشكەش دەكەم و باس لەو كارەساتە دەكەم كە تیرۆرستانی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ بەسەر گەلی كوردی ئێزدیان هێناوە.
سبەی دەبێتە سێیەم ساڵوەگەری كارەساتی شنگال كە لە سێی مانگی ئابی 2014، لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە بەسەر كوردانی ئێزدیدا هات. كاتێك ئەوان هێرشیان كردە سەر شنگال و دەورووبەری و نزیكەی هەزار و٣٠٠ كەسیان كوشت و زیاتر لە شەش هەزار كەسی تریان رفاند و٣٦٠ هەزار كەسیش ئاوارە بوون.
تعليقات
المشاركات الشائعة
أبريل 17, 2024
سهنتهرهكێ نوو يێ ڕهوشهنبيرى و جڤاكى يێ ئێزديان هاته دامهزراندن
أبريل 30, 2024
لژنەیەك بۆ زڤڕینا ئاوارەیان هاتیە پێكئینان
تعليقات