دەستەيا مافێ مرۆڤێ ل هه‌رێمێ پالپشتيا خۆ بۆ نادیا موراد راگه‌هاند

رووداو - هەولێر
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌بۆنه‌ی ده‌ستنیشانكردنی وه‌ك باڵیۆزی نیازپاكیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی نادیە موراد دەكات و، پاڵپشتی هەموو كار و هەوڵێكی بۆ رادەگەیێنێت.

لە پەیامەكەدا دەستەی مافی مرۆڤ دەڵێت "لێره‌وە ئه‌ركی خاتوو نادیه‌ زۆر قورستر ده‌بێت كه‌ نوێنه‌ری هه‌موو ئه‌و كچ و ژنانه‌یه‌ كه‌ بوونه‌ته‌ قوربانی ژێر ده‌ستی گرووپی داعش، ئه‌مڕۆ هه‌موومان هه‌ست به‌ ئارامی و دڵخۆشی ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ نادیه‌ و كۆی مرۆڤایه‌تی، به‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی نادیه‌و هه‌مووان بۆ كه‌یسی ئیزیدییه‌كان خه‌ریكه‌ ده‌گه‌نه‌ ئامانج و ده‌نگیان ئێستا له‌ گوێی هه‌موو مرۆڤایه‌تییه‌".

دەقی پەیامەكە:
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی په‌یامی پیرۆزبایی بۆ نادیه‌ مرادو سه‌رجه‌م قوربانیانی ده‌ستی داعش ده‌نیرێت 
ئه‌مشه‌و 16 ی ئه‌یلولی 2016 به‌كاتی كوردستان له‌ لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان خاتوو (نادیه‌ مراد) وه‌ك باڵیوێزی نیازپاكی ده‌ست نیشانكرا، ئێمه‌ له‌ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی خاتوو نادیه‌ مرادو كۆی قوربانیانی ده‌ستی داعش به‌تایبه‌ت كچان و ژنان رزگاربوو وه‌ ئه‌وانه‌شی تا ئێستا ماونه‌ته‌وه‌ له‌ژێر ده‌ستی ئه‌و گروپه‌ ده‌كه‌ین ، كه‌ وه‌ك باڵوێزی نیازپاكی له‌نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان ده‌ست نیشانكرا ، وه‌ ئه‌وڕیزلێنانه‌ بۆ سه‌رجه‌م ئێزیدیه‌كان و به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و ژن و كچانه‌ ده‌زانین كه ‌به‌ كۆیله‌ كران و رفێنراون له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌.

ئه‌مرۆ نادیه‌ مراد وه‌ك كچێكی كوردی ئێزیدی بوه‌ ره‌مزی ئازایه‌تی و رزگاربووی ده‌ستی تاوان و دژه‌ مرۆڤایه‌تیه‌كان ، توانی ئه‌و مه‌رگه‌سات و تاوانه‌ دژه‌ مرۆڤایه‌تیه‌ی كه‌به‌سه‌ر ئێزیدیه‌كان هات ، بگه‌ینێته‌ جیهانی ده‌ره‌وه‌و ببێته‌ ده‌نگی هه‌موو كچان و ژنانی زوڵم لێكراو ، لێره‌وه‌ش ئه‌ركی خاتوو نادیه‌ زۆر قورستر ده‌بێت كه‌ نوێنه‌ری هه‌موو ئه‌و كچ و ژنانه‌یه‌ كه‌ بونه‌ته‌ قوربانی ژێر ده‌ستی گروپی داعش ، ئه‌مرۆ هه‌مومان هه‌ست به‌ ئارامی و دڵخۆشی ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ نادیه‌و كۆی مرۆڤایه‌تی ، به‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی نادیه‌و هه‌موان بۆ كه‌یسی ئیزیدیه‌كان خه‌ریكه‌ ده‌گه‌نه‌ ئامانج و ده‌نگیان ئێستا له‌ گوێ ی هه‌مو مرۆڤایه‌تیه‌.

لێره‌وه‌ش ئه‌ركی هه‌موان قورستر ده‌بێت له‌پێناو رزگاركردنی ئه‌و كچ و ژنانه‌ی تر كه‌ تائێستا ماون له‌ژێر ده‌ستی ئه‌و گروپه‌ چونكه‌ هه‌ریه‌ك له‌وان باڵوێزی قوربانی تاوانه‌كانی ده‌ستی تیرۆریستان و كۆیلایه‌تین.

ئه‌و به‌خشینه‌ی ئه‌مرۆ وه‌ك باڵوێزی نیازپاكی به‌خشرایه‌ خاتوو نادیه‌ مراد ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی بۆ ئه‌و خه‌ڵاتێكی مه‌زنه‌و ده‌سته‌كه‌وتێكی گه‌وره‌یه‌ ، له‌هه‌مان كات ئه‌و په‌یامه‌شی تێدایه‌ كه‌ ئیتر كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی زۆر به‌جدی تر بێته‌ سه‌رخه‌ت بۆ رێگری كردن له‌دووباره‌ بونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌ تاوانانه‌ به‌رامبه‌ر مرۆڤه‌كان وه‌  هه‌رچی زووه‌ هاوكاری ئه‌و كچ و ژنانه‌ش بكرێت كه‌ رزگاریان بوه‌ له‌ده‌ستی ئه‌و گروپه‌ تیرۆریستیه‌و شیاندنه‌وه‌یان بۆ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی ژیان ، له‌هه‌مان كاتدا پێویسته‌ له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌پێناو وه‌ستان و رێگری كردن له‌بازرگانی كردن به‌مرۆڤ و كۆیلایه‌نی بریاری قورسترو توندتر بده‌ن .

ئیتر ئه‌وه‌ش ببێته‌ ده‌ست پێكێك و هه‌وڵێكی تر بۆ سه‌ر هه‌وڵه‌كانی تر بۆ ناساندنی كه‌یسی جینۆسایدی ئیزیدیه‌كان. لای خۆشمانه‌وه‌ پاڵپشتی هه‌موو كارو هه‌وڵێكی نادیه‌ مرادو هه‌مو ئازادیخوازان و مرۆڤدۆستان ده‌بین بۆ خزمه‌تكردنی قوربانیانی ده‌ستی داعش و به‌تایبه‌ت ژنان و كچانی رزگاربوو كه‌ رووبه‌روی توندوتیژی و كۆیلایه‌تی بونه‌ته‌وه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و گروپه‌ تیرۆریستیه‌.

ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان
16 ی ئه‌یلولی 2016

المشاركات الشائعة