نادیە موراد, كچە كوردی ئێزیدی کە چیرۆکەکەی تەواوی جیهانی سەرسامکرد کاتێک لە دەستی داعش رزگاریبوو، لە باڵه‌خانەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری نیویۆرکی ئەمریکا و بە ئامادەبوونی بان کی موون، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە باڵیۆزی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ نیازپاکی دەستنیشانكرا.
نادیە موراد یەکێکە لە كاندیدەكان بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی، ئەمە سەرەڕای ئەوەی گۆڤاری تایمی ئەمریکی، نادیە مورادی بە یەکێک لە بەهێزترین کەسایەتییەکانی جیهانی دەستنیشانکردووە.
له رێوره‌سمه‌كه‌دا، ئه‌مه‌ل كلوونی، هاوسه‌ری جۆرج كلوونی, ئه‌كته‌ری هۆلیوود وه‌ك پارێزه‌ری خۆبه‌خشی نادیا موراد قسه‌ی كرد، گوتی: "نادیا سیبولی ئازایه‌تییه".