د.به‌رهه‌م ساڵح په‌یامێك ئاڕاسته‌ی نادیه موراد ئه‌و كچه ئێزیدییه ده‌كات كه به باڵیۆزی نیازپاكی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هه‌ڵبژێردراو ده‌ڵێت بەرجەستەی تراژیدیایه‌كه کەلەمێژوودا تا ئەمڕۆ بەبێ رەحمی دژ بەئێزیدیەکان درێژ دەبێتەوە.
نادیه موراد دوێنێ وه‌ك باڵیۆزی نیازپاكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دیاریكراو بووه یه‌كه‌مین كورد كه ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت.
د.به‌رهه‌م ساڵح له‌په‌یامه‌كه‌یدا بۆ نادیه موراد ده‌ڵێت "خوشکۆڵە شیرینەکەم نادیە، تۆ ئێستا تەنیا باڵیۆزی نیازپاکی نیت، بەڵکو ھەڵگری بەھایەکی گەورەتری، تۆ بەرجەستەی تراژیدیایه‌كیت کەلەمێژوودا تا ئەمڕۆ بەبێ رەحمی دژ بەئێزیدیەکان درێژ دەبێتەوە".
نادیه مورادی ته‌مه‌ن 23 ساڵ، دوای ڕزگاربوونی له‌ده‌ستی داعش، وه‌ك نوێنه‌ری كچه ئێزدییه رفێنراوه‌كان چاوی كه‌وت به‌چه‌ندین سه‌ركرده‌ی جیهانی‌و له‌چه‌ندین شوێنی گرنگی جیهاندا باسی له‌خه‌می ئێزدییه‌كان كرد.
د.به‌رهه‌م ساڵح هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "تیرۆرستانی داعش لەشەنگال، لەشارێکی بچوک و بێنازی کوردستاندا کارەساتێکی بێوێنەیان بەسەر ئێوەدا ھێنا، بەڵام تۆ لەگەورەترین سەکۆی ئەم جیھانەدا تۆڵەت لێکردنەوە، ئەوان بەریسوایی قەتڵ و عامی برا ئێزیدیەکانی ئێمەیان کرد و ژن و منداڵەکانیان رفاند، بەڵام تۆبەسەربەرزی ئەو حەقەت لێکردنەوەو بویتە نمایندەی راستەقینەی ھاوارو ناڵەی ئەو ژن و منداڵ و پاکیزانەی ھێشتا بەدەستی داعشەوەن".
هیواش ده‌خوازێت "ئەمە تەنیا سەرەتا بێت، ئەم دەستنیشانکردنەی تۆ بەباڵیۆزی نیازپاکی، ببێتە روداوێک کەنەک ھەر رزگارکردنی ئەو پاکیزانەی لێ بکەوێتەوە، بەڵکو رێگە لەو غەدرە دورودرێژەش بگرێت کەھەر سەردەمەو بەشمشێرێک دەرحەق بەئێزیدی بونی ئێوە دەکرێت".
به‌مدواییه نادیه موراد وه‌ك یه‌كێك له 100 كاریگه‌رترین كه‌سایه‌تییه‌كانی ساڵی 2016 له‌لایه‌ن گۆڤاری تایم-ی ئه‌مه‌ریكییه‌وه ده‌ستنیشان كرا.
لای خۆشیه‌وه كۆسره‌ت ره‌سول جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی نادیه موراد كرد‌و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "ده‌ستنیشانكردنتان وه‌ك باڵیۆزی نیازپاكی جیهان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌و وه‌ڵامێكی پڕ له ئاشتیانه‌یه بۆ تاریكپه‌رستان و تیرۆرستان، له دڵه‌وه پیرۆزباییت لێده‌كه‌م و ئومێده‌وارم هه‌موومان هاوكار و پشتیوانت بین بۆ به جینۆسایدناساندنی كاره‌ساته‌كانی دژ به خوشك و برایانی ئێزیدی".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "چیرۆكی تۆ و هاوڕێیانت تژییه له ئازایه‌تی و كۆڵنه‌دان و به‌ره‌نگاری به‌رامبه‌ر خه‌ونی ره‌شی تاریكپه‌رستان، ئه‌مڕۆ تۆ به ته‌نها باڵیۆزی نیازپاكی نیت، تۆ و هاوڕێیانت قاره‌مانی پشت هه‌موو چیرۆكه‌كانی سه‌ركه‌وتنی ئێزیدیانن، ئه‌مڕۆ تۆ له‌ناو باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه داوای ئازادكردنی ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی داعش و له‌ناوبردنی تیرۆرستان و ئازادكردنی كچان و ژنانی ئێزیدیت كرد، هه‌موومان شانازیت پێوه ده‌كه‌ین و دڵنیام خاوه‌نی ئیراده‌یه‌كی به‌هێز و خه‌ونی زۆر گه‌وره‌یت، به‌وپه‌ڕی تواناوه پاڵپشت و پشتیوانتم بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌موو ئه‌و پلان و به‌رنامانه‌ی له ئاینده‌دا ئه‌نجامی ده‌ده‌ی".
له‌ڕۆژی 3ی ئابی 2014 چه‌كدارانی داعش دایان به‌سه‌ر شارۆچكه‌ی شه‌نگالداو سه‌ره‌ڕای داگیركردنی ئه‌و شارۆچكه‌یه كه‌زۆرینه‌ی ئێزدیین، هه‌زارن كچ‌و ژنی ئێزیدیشی ده‌ستبه‌سه‌ركرد و وه‌ك سه‌بایا و كۆیله‌ی سێكسی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كردن، هه‌رچه‌نده له‌چه‌ند رێگایه‌كی جیاوازه‌وه به‌شێك له‌و كچ‌و ژنانه ڕزگاریان بوو، به‌ڵام تائێستاش زۆرینه‌یان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشدا ماون.