رێكخراوێن ئەنفالێ جینۆسایدا ئێزديان وهك ئەنفال ناڤ دبەن
وشه:
لە پێنجەمین ساڵرۆژی تاوانی جینۆسایدی شەنگالدا، رێكخراوەكانی ئەنفال ناساندنی ئەو رۆژە بە جینۆسایدی ئێزیدییەكان لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە بەگرنگ دەزانن و بەهۆكاری ئەوەی پێشمەرگە لەجەنگدا بووە دژ بە تیرۆر و داعشیش وەك رێكخراوی تیرۆریستی جیهانی ناسێنراوە، تاوانەكانی داعش لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش بەجینۆساید بناسرێت.
ئەمڕۆ شەموو سێی ئاب، محەمەد خورشید ئەندامی رێكخراوی چواردەی چواری تایبەت بە دۆزی ئەنفال لە گەرمیان بە "وشە"ی راگەیاند، داعش لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بە رێكخراوێكی تیرۆریستی ناسێنراوە و كوردیش بە نوێنەرایەتی دنیا دژی داعش جەنگاوە.
زیاتر روونی دەكاتەوە، بەپێویستی دەزانین لەو رووەوە كە داعش هاوشێوەی بەعس ژن و منداڵی كردە قوربانی و دەستی لە كەس نەپاراست، تاوانەكەكانی لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە بە جینۆساید بناسێنرێ، چونكە ئەوەی لە شەنگال رووی دا تاوانێكی تری ئەنفال بوو.
شوان محەمەد ئەندامی دەستەی باڵای رێكخراوی كۆمەڵەی داكۆكیكار لە ماف و قوربانیانی ئەنفال لەسەر هەمان پرس بۆ "وشە" ئاماژەی دا، سەرەتا بە گرنگی دەزانین كە پەرلەمانی كوردستان رۆژی پەلامار و قڕكردنی ئێزیدییەكانی لەلایەن داعشەوە بە جینۆساید ناساندووە، بۆیە ئەوە هەنگاوێگی گرنگە بۆ كاركردن لەسەر ئەو كەیسە لەڕووی نێودەوڵەتییەوە.
"پاش پەسەندكردنی رۆژی جینۆسایدی ئێزیدییەكان لە پەرلەمان، دەبێ نەتەوە یەكگرتووەكانیش داوای سەرۆكی هەرێم و رێكخراوەكانی بواری جینۆساید پەسەند بكات بۆ ناساندنی تاوانەكانی داعش بە جینۆساید.
لە سێیەم رۆژی مانگی ئابی ساڵی 2014 تیرۆریستانی داعش پەلاماری شەنگالیان دا و هەزاران كوردی ئێزیدییان شەهید كرد و هەزاران و كچ و منداڵیان رفاند و 360 هەزار هاووڵاتیی شنگال ئاوارە بوون.
تعليقات