ئيرۆ پێنجەمین سالیادا جينۆسايدا ئێزديايه
باسنيوز:
پێنج ساڵ لەمەوبەر و دوای داگیرکردنی مووسڵ لەلایەن ڕێخکراوی تیرۆریستیی داعش، ڕێکەوتی ٣ی٨ی٢٠١٤ ئەو ڕێکخراوە بە شێوەیەکی دڕندانە هێرشی کردە سەر قەزای شنگال و دەوروبەری و لە دوو ڕۆژدا یه‌ك هه‌زار و 293 شه‌هید و 6 هه‌زار و 417 كه‌س پیاو و ژن و منداڵی ڕفاند کە هێشتا چارەنووسی بەشێکی زۆریان ناڕوونە.
دواى تێپەڕبوونى پێنج ساڵ بەسەر کارەساتى شنگال کەسایەتیە سیاسى و سەربازییەکانى کوردى ئێزدى نیگەرانن لەوەى کە کۆمەڵگەی جیهانی و بەتیابەتی حکوومەتی عێراق بەبێ دەنگى بە دیار کەوتنى شنگالەوە مایەوە و ئێستاش بەبێ دەنگى وەستاون و کار لەسەر ئاوەدانکردنەوەى شارەکە ناکەن و بوونی میشیاکانی حەشدی شەعبی و پەکەکە ڕەوشی ناوچەکەی بەورو ناسەقامگیری بردووە.
لوولەى تفەنگ و نووکى چەقۆ و شمشێرەکانى داعش کاتێ گەیشتنە شنگال، بەبێ گوێدانە بنەماکانى مافى مرۆڤ و دەقە ئایینییەکان لە شارۆچکەکەدا، زۆر دڕندانە دەستی کردە کوشتنى بەکۆمەڵی منداڵ، پیاو، ژن و پیر و پەککەوتە و زیاتر لە شەش هەزار کچ و ژنى بۆ ناوچەکانى ژێر دەسەڵاتى خۆى لە عێراق و سووریا رفاند.
داعش دەستى لە هیچ تاوانێک نەپاراست و بە هۆیەوە زیاتر لە ٣٦٠ هەزار کوردى ئێزیدى لە تەواوى سنوورى شارۆچکەى شنگال ئاوارەى پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان و پەنابەرى وڵاتانى ناوچەکە بوون و ماوەى ئەو پێنج ساڵەدا زیاتر لە ٩٠ هەزار کوردى ئێزدى پەنابەرى وڵاتانى جیهانن و بەهۆى ناسەقامگیریى سنوورەکەیان و هەبوونى کێشەى سەربازى بە نیاز نین بگەڕێنەوە بۆ زێدى خۆیان".
نووسینگه‌ی رزگاركردنی رفێندراوانی ئێزدی، هەفتەی پێشوو ئاماری نوێی قوربانیان و رزگاركراوانی ئێزدی بڵاو كرده‌وه.
ده‌قی ئاماره‌كان:
- ژماره‌ی ئێزدییه‌كان له عێراق، 550 هه‌زار كه‌سه.
- ژماره‌ی ئاواره‌كان به هۆی په‌لاماری داعشه‌وه: 360 هه‌زار كه‌س.
- ژماره‌ی شه‌هیدانی رۆژانی یه‌كه‌می په‌لاماری داعش بۆ سه‌ر شنگال: یه‌ك هه‌زار و 293 شه‌هید.
- ژماره‌ی منداڵانی بێ باوك: 2 هه‌زار و 745 منداڵ.
- ژماره‌ی ئه‌و گۆڕه به كۆمه‌ڵانه‌ی تا ئێستا ئاشكرا بوون: 80 گۆڕی به كۆمه‌ڵن.
- ژماره‌ی مه‌زارگه و شوێنه ئاینییه‌كان كه ته‌قێندراونه‌ته‌وه: 68 مه‌زارگه.
- ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ره‌ویان كردووه: زیاتر به 100 هه‌زار كه‌س مه‌زنده ده‌كرێن.
- ژماره‌ی رفێندراوه‌كان: 6 هه‌زار و 417 كه‌س. ره‌گه‌زی مێ: 3 هه‌زار و 548 و ره‌گه‌زی نێر: 2 هه‌زار و 869 كه‌س.
- ژماره‌ی رزگاربووان له ده‌ستی داعش به‌م جۆره‌یه:
كۆی گشتی: 3 هه‌زار و 509 كه‌س.
له‌و ژماره‌یه‌ش: یه‌ك هه‌زار و 192 كه‌سیان ئافره‌ت و 337 كه‌سیان پیاون.
كچانی منداڵ: هه‌زار و 33 منداڵ.
كوڕی منداڵ: 947 منداڵ.
ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی ماونه‌ته‌وه: 2 هه‌زار و 908 كه‌س. له‌و ژماره‌یه‌ش هه‌زار و 323یان ئافره‌ت و هه‌زار و 585 كه‌سیان له ره‌گه‌زی نێرن.
تعليقات