بەرھەم سالح:چاڤهرێ نه پرۆژە یاسايا قەرەبووكرنا رزگاربوويێن ئێزدی بێته پەسهندكرن
K24 – ههولێر:
بەهۆی ساڵڕۆژی جینۆسایدی ئێزدییەکان، بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا داوا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات پەلە بكات لە پەسەندكرنی پڕۆژە یاسای رزگاربووانی ئێزدییەکان.
لە راگەیەندراوەکەی سەرۆککۆماری عێراق هاتووە: "تاوانە قێزەونەکە، گوزارشتێکی روون بوو لە پەیڕەوکردنی ھزری تاوانی تەكفیری ئەو تاقمە توندڕەوە بۆ ڕشتنی خوێنی زیاتر و دروستكردنی ترس و تۆقاندن لەناخی هاووڵاتیانی مەدەنی بێ تاوان".
سەرۆککۆمار داوا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات: "سەرۆكایەتی و ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران پەلە بكەن لە پەسەندكردنی پرۆژە یاسای رزگاربووانی ژنان و کچانی ئێزدییەکان کە لەلایەن سەرۆكایەتی كۆمارەوە لە پێناو دەستەبەرکردنی مافە ڕەواكانی رزگاربووانی ئێزدی و قەربووكردنەوەی ماددی و مەعنەویان ئامادە کراوە".
داواش لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات: "هەوڵی زیاتر بخرێتە گەڕ بۆ دیاریكردنی چارەنوسی نزیكەی سێ هەزار رفێنراوی ئێزدی لە چنگی داعش و پێویستی كاركردنی خێرا بۆ ئازاد كردنیان".
رۆژی 3/8/2014 چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر شنگال و ناوچەکانی دەوروبەری و بەهۆیەوە هەزاران کەس ئاوارە و دەربەدەر بوون و زیاتر لە شەش هەزار کچ و ژنی ئێزدیش لەلایەن داعشەوە رفێندران و بە گوێرەی دوایین ئاماری نووسینگەری رفێندراوانی ئێزدی، تا ئێستا چارەنووسی 2 هەزار و 908 کچ و ژنی ئێزدی دیار نییە.
تعليقات