دای شه‌مێ خودانا 33 قوربانیان باوه‌رى نینە ڤه‌گەرتە شنگال

K24 - دھۆك
پێنج ساڵ به‌سه‌ر كاره‌ساتی شنگال و كۆمه‌ڵكوژی ئێزدییه‌كان تێده‌په‌ڕێت، بەڵام ھێشتا زۆربەی ئاوارەكانی شنگال و دەوروبەری ناتوانن بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان، دایكه‌ شه‌مێ، كه‌ خاوه‌نی 33 قوربانییە، چیرۆكێكی تراژیدیای خێزانەكەی بۆ كوردستان24 دەگێڕێتەوە.

بەگوێرەی دوایین ئاماری نووسینگه‌ی رزگاركردنی رفێنراوانی ئێزدی تائێستا 360 هه‌زار كەسی شنگال و دەوروبەری ئاوارەن و ھەزار و 293 بەھۆی پەلاماری داعش شەھیدبوونە. 2 ھەزار و 745 منداڵ بێ باوك بوونە. تائێستا 2 هه‌زار و 908 كه‌س لە ژێر دەستی داعش ماون، له‌و ژماره‌یه‌ش هه‌زار و 323یان ئافره‌تن و هه‌زار و 585 كه‌سیان له‌ ره‌گه‌زی نێرن.

وەك لەو ئامارەدا ئاماژەی بۆ كراوە، 80 گۆڕی بە كۆمەڵی ئێزدییەكان ھەن و 68 مه‌زارگه‌شیان تەقێندراونەتەوە، ئەو ئێزدیانەی روویان كردووەتە دەرەوەی وڵات ژمارەیان لە 100 ھەزار كەس زیاتر دەبێت.

ھەر بەپێی ئەو ئامارە 6 هه‌زار و 417 كه‌سی ئێزدی رفێنراون. 3 هه‌زار و 548  و لە رەگەزی مێ و 2 هه‌زار و 869 كه‌س لە رەگەزی نێر.

رۆژی 3/8/2014 چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر شنگال و ناوچەکانی دەوروبەری و بەهۆیەوە هەزاران کەس ئاوارە و دەربەدەر شەھیدبوون و زیاتر لە ژن و پیاو و منداڵی ئێزدییەكان لەلایەن داعش رفێنران، كە تائێستا نزیكەی 3 ھەزار كەسیان رزگار نەكراون.

لە 12/11/2015 هێزەکانى پێشمەرگە، بە سەرپەرشتی راستەخۆی سەرۆك بارزانی و بە بەشدارى 7 هەزار و 500 پێشمەرگە و بە پاڵپشتى فڕۆکە جەنگییەکانى هاوپەیمانێتى دژى داعش، ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی شنگالیان دەستیپێكرد، رۆژێك دواتر و لە 13/11/2015 ئازادكردنی تەواوی شنگال لە دەستی داعش راگەیەندرا.

تعليقات

المشاركات الشائعة