ميرێ ئێزديان:دخوازين كاره‌ساتا ب سه‌رێ كوردێن ئێزدى دا هاتى ب داوى بێت

رووداو  هەولێر
میر تەحسین بەگ، میری کوردانی ئێزدی، لەڕێگەی تۆڕی میدیایی رووداوەوە بەبۆنەوی جەژنی "چارشەمبا سۆر" و سەری ساڵی کوردانی ئێزدی، پیرۆزبایی لە تەواوی کوردانی ئێزدی کوردستان و جیهان دەکات.

میر تەحسین بەگ لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ رووداو هیوای خواست ئەو کارەساتەی بەهۆی شەڕی داعشدا بەسەر کوردانی ئێزدیدا هاتووە، کۆتایی بێت.

کوردانی ئێزدی ساڵانە لە پەرستگای لالش بەبۆنەی جەژنی "چارشەمبا سۆر" رێوڕەسمی گەورە سازدەکەن، هەر بەم بۆنەیەوە لە لالش دەچنە سەر پردێک بەنێوی پردی سیرات و  لەوێ خۆیان دەشۆن، بەپێی دابونەریتی ئایینەکەیان دوای خۆشووشتن لەو پردە پاکدەبنەوە. هەروەها لە تەواوی هەرێمی کوردستانیش رۆژی 19ی نیسانی هەموو ساڵێک بەبۆنەی ئەم جەژنەوە پشووی فەرمییە.

تعليقات

المشاركات الشائعة