وه‌ک هه‌موو ئه‌و شار و گوند و ناوچانه‌ی له ئابی 2014دا تیرۆریستانی داعش داگیریان کرد، دوو دیمه‌ن سه‌رنجی هه‌ر سه‌ردانکه‌رێکی باشیکی 15کیلۆمه‌تری باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری موسڵ ڕاده‌کێشن. قه‌واره‌ی وێرانکاریی داعشییانه‌ی شارۆچکه‌که. باشیک، وه‌ک شنگال و شوێنه‌کانی دیکه‌ی ئێزیدخان و کوردستان که که‌وتنه بنده‌ستی داعش، ده‌ربڕی ڕاده‌ی ئه‌و ڕق و کینه ڕه‌شه‌یه که تیرۆریستانی داعش به‌رانبه‌ر کورد و کوردستان و ئێزیدخان هه‌یانه. دیمه‌نی دووه‌میش پاشماوه‌ی دروشم و نووسینه‌کانی سه‌ر دیوار و کوچه و کۆڵانه‌کانه.
دروشمه‌کان، به‌هیمه‌ت و قوربانیدانی پێشمه‌رگه و خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی و کوردانی ئێزیدی به‌تایبه‌تی، بوونه پووشی به‌ر ڕه‌شه‌با، وه‌لێ نووسینه‌کان، سه‌رنجڕاکێشن و گوزارشت له کرۆکی بیری دواکه‌وتووانه و وێرانکه‌رانه و تێکده‌رانه‌ی داعشییه‌کان ده‌که‌ن.
داعش له‌سه‌ر دیواری هه‌ر ماڵ و ده‌ڕابه‌ی دووکانێکی باشیک به نووسین ده‌ستنیشانی کردووه ئاخۆ خاوه‌نی ماڵه‌که یان دووکانه‌که، ئێزدییه، کریستیانه، موسڵمانه، ئه‌گه‌ر موسڵمانه، شیعه‌یه یان سوننه.
باشیک، له‌ڕووی پێکهاته‌ی دانیشتووانه‌وه، ناوچه‌یه‌کی مۆزاییکیی ئایینییه. نێزیکه‌ی له سه‌دا حه‌فتای دانیشتووانی باشیک کوردی ئێزیدی بوون. ده‌وروبه‌ری له‌سه‌دا بیستی کریستیان بوون و باقیی خه‌ڵکه‌که‌شی کوردی موسڵمان و کاکه‌یی و شه‌به‌ک بوون، به‌تایبه‌تی له‌ده‌ره‌وه‌ی سه‌نته‌ری شارۆچکه‌که.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌م مۆزاییهکهشدا، باشیک، له‌ڕووی مێژووییه‌وه، به پێکه‌وه‌ژیانێکی نموونه‌یی ده‌ناسرێت. ئێزیدخان و قوبه (گومەزی مەزارەکانیان) هه‌موو که‌سێکی ئاگادار ئه‌و ڕاستییه ده‌زانێت: له هه‌ر شوێنێک قوبه هه‌بوو واته ئێزیدی له‌وێ هه‌ن. قوبه، نیشانه‌ی دیاری ئێزیدخان و بوونی ئێزیدییانه. هه‌ر بۆیه له ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌ی ئێزیدخان که ده‌ستی ڕه‌ش و چه‌په‌ڵی داعشیان گه‌یشتێ، له‌وانه‌ش شارۆچکه‌ی باشیک که تێکڕای مه‌زار و قوبهکانیان و ژماره‌یان 30 مه‌زار و قوبه و نیشانگهیه، هه‌ر هه‌موویان ته‌قاندوونه‌ته‌وه و وێرانیان کردوون. به‌و پێیه‌ش که بوونی ئێزیدی بێ قوبه نابێت، بۆیه ته‌نانه‌ت پێش گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵکه‌که‌ش بۆ باشیک، به هیمه‌تی خێرۆمه‌ندانی ئێزیدی و خڵمهتکاران و خۆبه‌خشان، ده‌ست کراوه به بیناکردنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و مه‌زار و قوبه و نیشانگانهی تیرۆریستانی داعش ڕووخاندوویانه، ئه‌مه‌ش وه‌ک نیشانه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌به‌دیی کوردستان و ئێزیدخان و ئێزیدییانی خه‌ڵکی ڕه‌سه‌نی ئه‌م زێد و کۆمهڵگهیهیە.
ڕێوڕه‌سمی بیناکردنه‌وه‌ی یه‌که‌مین قوبه به ئاماده‌بوونی بابه‌شێخ و پێشیمام و سه‌رۆکی قه‌والان و بابێ گاڤان و بابهچاوێش و خڵمهتکاران و ژماره‌یه‌کی زۆری پیاوانی ئایینیی ئێزیدی، شێخ شامۆ، نوێنه‌ری کوردانی ئێزیدی له په‌رله‌مانی کوردستان و نوێنه‌رانی کریستیان و موسڵمانانی باشیک، جه‌ماوه‌رێکی به‌رچاوی کوردانی ئێزیدی، بەڕێوە چوو.
له ڕێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی مه‌زاری شێخ بابه‌ک - دا، بابه‌شێخ، به(باس)ی ڕاگه‌یاند: "کردنه‌وه‌ی ئه‌م مه‌زاره ئه‌مڕۆ له باشیک، نامه‌یه‌کی ڕوونه بۆ هه‌موو دوژمنانی ئازادی و مرۆڤایه‌تی که ئایین له دڵ و ویژدانی مرۆڤه‌کاندایه و په‌یوه‌ندیی نێوان مرۆڤ و خوای خۆیه‌تی، بۆیه ئه‌م ڕێوڕه‌سمه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه هه‌رچییه‌ک ڕوو بدات و هه‌رچییان به‌سه‌ر بێت، ئێزیدییان ده‌ست به ئایین و بیروباوه‌ڕی خۆیانه‌وه ده‌گرن“.
ئاماژه‌شی دا: "ئێزیدییان سوورن له‌سه‌ر نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م مه‌زار و شوێنه پیرۆزه‌کانیان که داعش وێرانی کردوون".
ته‌ئکیدیشی کرده‌وه: "تاوانه‌کانی تیرۆریستان، ئێزیدییان سوورتر ده‌کات له‌سه‌ر ڕێزگرتنی ئایینه‌کانی دیکه و ده‌ستگرتن به پێکه‌وه‌ژیان و سنگفراوانیی ئایینییه‌وه و داوا له خه‌ڵکی باشیک ده‌که‌م وه‌ک جاران برایانه پێکه‌وه بژین".
هەروەها شێخ شامۆ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌ڵێت: "ئه‌مڕۆ یه‌که‌مین مه‌زاری ئێزیدییان که داعش خاپووری کردبوو نۆژه‌ن کرایه‌وه، ئه‌مه یه‌که‌مین هه‌نگاوی کرده‌نییه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێزدییان بۆ باشیک و ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی ژیان"..
گوتیشی: "دڵنیام حکوومه‌تی هه‌رێم زوو به‌زوو هه‌وڵ ده‌دات خزمه‌تگوزارییه بنچینه‌ییه‌کان بگه‌ڕێنێته‌وه باشیک". ئاماژه‌شی دا "تا ئه‌مڕۆ نێزیکه‌ی 500 خێزانی کوردی ئێزیدی گه‌ڕاونه‌ته‌وه باشیک و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له‌مڕۆوه کاروانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواران بۆ باشیک خێراتر و زۆرتر بێت". ئه‌ندازیار، خه‌یری موراد، له‌باره‌ی نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی مه‌زاری شێخ بابه‌ک له باشیک گوتی: "دوای ڕزگارکردنی باشیک، ده‌رکه‌وت تیرۆریستانی داعش، 30 مه‌زاری ێێزیدییانیان وێران کردووه، بۆیه ئێزیدییان ده‌ستیان کرد به کۆکردنه‌وه‌ی خێر و خێرات کرد، ده‌ستمان کردووه به نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی مه‌زاره‌کان و وا ئه‌مڕۆ یه‌که‌مین مهزارمان ته‌واو کرد".
ئاماژه‌شی دا: "هه‌ر مه‌زارێک نێزیکه‌ی بیستوپێنج ملیۆن دیناری پێویسته، ئێمه‌ش له خێراتی ئێزیدییان و به‌خشینیان و کارکردنی خڵمهتکاران و خۆبه‌خشان یه‌ک یه‌ک نۆژه‌نیان ده‌که‌ینه‌وه". له‌باره‌ی شێوازی ئه‌ندازه‌یی قوبهکانیشهوه گوتی: "قوبه‌کان، درێژ و پانییه‌کی دیاریکراو و چهسپیویان نییه، وه‌لێ فه‌لسه‌فه‌ی شێوه‌که‌یان گوزارشت له ڕۆژ و زه‌وی ده‌کات".
ویسام خه‌مۆ \32ساڵ\ خه‌ڵکی باشیک گوتی: "ئه‌م شوێنهپیرۆزهی ئێزیدییان به خێرات و به‌خشینی ئێزیدییان وه‌ک نیشانه‌ی سووربوونی ئێزیدییان له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕیان نۆژه‌ن کرایه‌وه و وه‌ک وه‌ڵامێک بۆ تیرۆریستاند که مه‌رامیان ئه‌وه بوو ئێزیدییان قڕ بکه‌ن یان پێناسه‌یان بگۆڕن".
گوتیشی "ڕێوڕه‌سمی ئه‌مڕۆ نیشانه‌ی شکستی تیرۆریستانی داعشه له هه‌موو مه‌رامه چهپهڵهکانیاندا". ئاماژه‌شی دا: "خه‌ریکه ورده ورده ژیان بۆ باشیک ده‌گه‌ڕێته‌وه که له ڕۆژی حه‌فتی تشرینی یه‌که‌می پاردا له‌سه‌ر ده‌ستی پێشمه‌رگه ڕزگار بوو". پێشبینیشی کرد ئه‌گه‌ر که‌مێک ده‌ستوبرد بکرێت له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌کان بۆ باشیک، خه‌ڵکه‌که خێراتر بگه‌ڕێنه‌وه.
لای خۆیه‌وه، خاتوو، سه‌فا به‌ره‌کات (21 ساڵ) دانیشتووی باشیک ده‌ڵێت: "نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی یه‌که‌مین مه‌زاری وێرانکراوی باشیک، ڕۆژێکی مێژووییه، نیشانه‌ی ئه‌وه‌شه ئێمه‌ی ئێزیدی هه‌ر ده‌مێنین و گه‌شه ده‌که‌ین و دوژمنان و تیرۆریستانیش بۆ سهرنوێلکهی مێژوو".
له باسی ڕێوڕهسمهکهشدا، سه‌فا گوتی: "ئه‌مڕۆ هه‌موو شتێک جوان و خۆش بوو، کاتێک ڕێوڕه‌سمه‌که و دانانی بازنه‌ی ڕۆژ له‌سه‌ر قوبه‌ی مه‌زاری شێخ بابه‌ک به ژه‌نینی ده‌ف و شه‌باب و گوتنه‌وه‌ی قه‌ولی ئێزیدییان به‌ڕێوه ده‌چوو، هه‌مووان فرمێسکی شادیمان ڕشت و شانازمهند و خۆشحاڵ بووین".
تعليقات