كوردێن ئێزدی ل باشیکێ ئاهەنگا جه‌ژنا سەرێ سالێ دگێرن

باسنيوز:
ژمارەیەک کچ و کوڕی ئێزدی لە شارەدێی باشیک لە دەشتی نەینەوا بە جلوبەرگی کوردی و کولتوریی ئێزدییەکانەوە، ئاهەنگی جەژنی چارشەمبەسۆری (سەری ساڵی ئێزدییان، دەگێڕن.
خاتوو ئیلهام شێخ مالوڵڵای تەمەن 32 ساڵ، کە یەکێکە لە رێکخەرانی ئاهەنگەکە، بە (باسنیوز)ی راگەیاند، بە گەڕانەوەی ئەو خەلکە بۆ گوند و ناوچەکانیان و بەشداریکردنیان لە ئاهەنگی سەری ساڵی ئێزدی، ”زۆر خۆشحاڵ“ بووە.
کچ و کوڕەکان، بە پۆشینی جلوبەرگی کولتوریی کوردانی ئێزدی و رێپێوانێکی پێنج کیلۆمەتری، جەژنەکەیان گێڕا.
باشیک ناوچەیەکی کوردستانییە و دەکەوێتە سنووری ئیداریی پارێزگای نەینەوا. دانیشتووانەکەی لە زۆرینەی کوردانی ئێزدی پێکدێت، هەروەها موسڵمان، مەسیحیشی تێدا دەژی.
دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی مووسڵ لە 17.4.2017، هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە ماوەی چەند رۆژێکی کەمدا باشیک و ناوچە کوردستانییەکانی دیکەی سنوورەکەیان رزگار کردەوە.
لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی و دوای هەرەس پێهێنانی سوپای عێراق، چەکدارانی داعش شاری شنگال و زۆربەی ناوچەکانی سنووری شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکووک و پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنباریان داگیر کرد.

تعليقات

المشاركات الشائعة