شێخ شامۆ:كوردێن ئێزدى چاڤه‌رێ نه‌ ڤه‌گه‌رنه‌ سه‌ر باوه‌شا كوردستانه‌كا سه‌ربه‌خۆ

شنگال-KDP.info- 
 سەرۆكی دەستەی باڵای بنكەی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتیی لالش ده‌ڵێت، پێویسته‌ راپرسییه‌كه‌ی كه‌ له‌مساڵدا باشووری وكردستان بڕیاری لێی داوه‌، ناوچه‌كانی كوردانی ئێزدییش بگرێته‌وه‌ و، ئه‌وان چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ن بگه‌ڕێنه‌وه‌ باوه‌شی كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ.

(شێخ شامۆ) سەرۆكی دەستەی باڵای بنكەی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتیی لالش، بە‌ ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "به‌ بۆنه‌ی چه‌ژنی سه‌ری ساڵی ئیزدی (چارشه‌مبا سۆر)، وه‌كو بنگه‌ی لالش پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی ته‌واوی كوردانی ئیزدی ده‌كه‌ین و، به‌وبۆنه‌یه‌ش هه‌نگاونان به‌ره‌و ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییی كوردستان به‌رز ده‌نرخێنین، پشتیوانیی ته‌واوی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ ده‌بین كه‌ مافی سروشتیی هه‌موو گه‌لێكه‌، بۆ ئه‌م پرسه‌ش ترسێكمان هه‌یه‌ وه‌كو كوردانی ئێزدی له‌و ناوچانه‌ی كه‌ گرێدراوه‌ به‌ مادده‌ی 140ه‌وه‌ له‌باره‌ی به‌شداریكردنمان له‌و پرۆسه‌ چاره‌نووسسازه‌دا، چونكه‌ ئه‌گه‌ر به‌شدار نه‌بین ئه‌وا ڕێژه‌یه‌كی زۆر ده‌نگ له‌ده‌ست ده‌ده‌ین.''

(شێخ شامۆ) كه‌ هاوكات نوێنه‌ری كوردانی ئێزدییشه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان داوا ده‌كات له‌ پرۆسه‌ی ڕاپرسییه‌كه‌دا ناوچه‌كانیان كه‌ ده‌كه‌ونه‌ سنووری مادده‌ی 140ه‌وه‌ بگرێته‌وه‌ و تێیدا به‌شدار بن، وه‌ك ئه‌و گوتی ''هیچ سه‌رپێچییه‌كی یاسایی و ده‌ستووری نییه و ده‌بینین شنگال برینداره، هه‌ڵكه‌وته‌ ستراتیجییه‌كه‌شی هیچی كه‌متر نییه‌ له‌ شاری كه‌ركووك‌ و ده‌رووبه‌ری، بۆیه‌ به‌شداریكردنی خه‌ڵكی شنگال و باشیك و به‌حزان له‌ پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم و بریاردان له‌ مافی چاره‌نووس كارێكی زۆر پێویسته‌."

هاوكات سەرۆكی دەستەی باڵای بنكەی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتیی لالش، به‌شداریكردنی كوردانی ئێزدی له‌ ڕاپرسیدا ده‌به‌ستێته‌وه‌ به‌ رێزگرتن له‌ گیانی شه‌هیدانی رێگای رزگاریخوازی كوردستان و، قوربانییه‌كانی ئێزدی له‌ خه‌ڵكی سڤیل و ئه‌وانه‌ی ئه‌نفال كران له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمی به‌عسی له‌ناوچوو و ده‌شڵێ، ''وه‌ڵامێكه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی خۆیان كرده‌ قوربانی بۆ به‌رگریكردن له‌ خاكی پیرۆزی كوردستان.''

(شێخ شامۆ) به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی ئێزدییانه‌وه‌ داوا له‌ سه‌ركردایه‌تیی كوردستان ده‌كات، ئه‌و ناوچانه‌ی ماون له‌ ده‌ستی تیرۆریستانی داعش ئازاد بكرێن و ده‌ستی خزمه‌تگوزارییان پێ بگات و كار بكرێت بۆ رزگاركردنی ڕفێنراوانیان، هیوایش ده‌خوازێ له‌ ساڵی داهاتوو ئاهه‌نگ بگێڕن و ببینین ئاڵای كوردستان به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تی كوردستان له‌ زاخۆ و شنگاله‌وه‌ تا كه‌ركووك و خانه‌قین بشه‌كێته‌وه‌.  

تعليقات

المشاركات الشائعة