ب رێڤه‌چوونا رێ وره‌سمێن جه‌ژنا سه‌رێ سالا كوردێن ئێزدى ل سلێمانيێ

باسنيوز:
ئەمڕۆ چوارشەممە رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت ( CDO) به‌ هاوكاریی رێكخراوی UNHCR به ‌بۆنه‌ی جه‌ژنی سه‌ری ساڵی کوردانی ئێزدی ئاهه‌نگێكان بۆ ئاواره‌ ئێزدییەکانی شاری سلێمانی رێكخست.
 
به‌ختیار ئه‌حمه‌د، بەڕێوبەری ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت لە لێدوانێکدا بە (باسنیوز)ی راگه‌یاند: "ئەمڕۆ چوارشەممە 2017/4/19 رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌تCDO  له‌ شاری سلێمانی و به ‌هاوكاریی ڕێكخراوی UNHCR بە پێویستی زانی ئاهه‌نگێك به‌ بۆنه‌ی چوارشه‌ممه‌سۆری کوردانی ئێزدی و ئاواره‌ و په‌نابه‌ره‌ ئیزدییه‌كان ئه‌نجام بده‌ین، ئامانجی ئێمە له‌م ئاهه‌نگه‌ بۆ یادكردنه‌وه‌ی سه‌ری ساڵی ئێزدییان‌، نییه‌ به‌ڵكوو بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بیسه‌لمێنین شاری سلێمانی و هه‌رێمی كوردستان، شوێنی پێكه‌وه‌ژیانه‌، به‌وه‌ی له‌م ئاهه‌نگه‌دا موسڵمان و كریستیانه‌كان و ئێزدییه‌كان پێكه‌وه‌ ئه‌م ئاهه‌نگه‌ ئه‌گێڕین و‌  پێشتریش له‌ ئاهه‌نگ و بۆنه‌كانی دیکەدا سه‌رجه‌میان به ‌یه‌كه‌وه‌ بوون به‌شدارییان تێدا كردووه‌".
 
ئاماژەی بەوەش کرد:" هه‌رێمی كوردستان شوێنی پێكه‌وه‌ژیانی سه‌رجه‌م ئایین و گرووپێكه‌ كه‌ په‌یامی ئاشتی بگه‌یه‌نێت و هیچ جیاوازیشه‌كیش ناكات له‌ناو هیچ ئایینێكدا، بۆیە ڕێکخستنی ئەم ئاھەنگانە بەبێ گوێدانە فکری ئایینی پەیامی ئاشتیخوازی بە ھەموو لایەک دەگەیەنێت".
 
بەرپرسی ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت باسی لەوەش کرد: "جەژنی چوارشەممەسۆر بۆ ئاواره ‌و په‌نابه‌ره‌كان گرنگیی خۆی هه‌یه‌، چونکە چوارشه‌ممه‌سۆر په‌یوه‌ندیی راسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ به‌هاردا هه‌یه‌، بۆیه‌ له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی به‌هاردا چه‌ژنی سه‌ری ساڵی ئێدیان ده‌ست پێ ده‌كات".
 
 ھەروەھا گرنگترین نەریت و کولتووری ئه‌م چه‌ژنه‌ بریتییه‌ له‌ ڕەنگکردن و شکاندنی هێلكه،‌ بۆیه‌ له‌م جه‌ژنه‌دا هێلكه‌ ده‌هێنرێت و پاشان ئه‌خرێته‌ ناو ئاوی گه‌رمه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هێلكه‌ بكوڵێت"

تعليقات

المشاركات الشائعة