كوردستان تى ڤى
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی سه‌ری ساڵی كوردانی ئێزیدی پیرۆزباییان ئاراسته‌ی خوشك و برا ئێزیدیه‌كانی كوردستان و جیهان ده‌كات و ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی :
به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی سه‌ری ساڵی ئێزیدی ، گه‌رمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی خوشك و برایانی كوردی ئێزیدی له كوردستان و جیهان ده‌كه‌ین .
ئومێده‌وارین هه‌موو ساڵێكیان جه‌ژن و خۆشی بێت له سایه‌ی ئاشتی و ئارامی و دوور له مه‌ینه‌ت و ناخۆشی و ئه‌م جه‌ژنه ببێته مایه‌ی ئاسوده‌یی و خۆشگوزه‌رانی بۆ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كوردستان .
به درێژایی مێژوو كوردانی ئێزیدی وه‌كو سیمبوڵی به‌رخودان ، به‌رگری له ره‌سه‌نایه‌تی خۆیان كردووه‌ته‌وه و دوژمنانی كوردستان نه‌یانتوانیووه ئیراده‌ی ئه‌م پێكهاته ره‌سه‌نه‌ی كوردستان تێكبشكێنن ، باشترین به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌م راستیه ، به‌رخودان و قوبانیدانی خوشك و برایانی ئێزیدی بووه له كاتی هێرشی تیرۆرستانی داعش بۆ سه‌ر كوردستان ، كه‌بینیمان چۆن به‌رگریان له خاكی پیرۆزی كوردستانیان كرد و قه‌باره‌ی قوربانیدانیان له‌م پێناوه‌دا چه‌ند بووه.
هیوادارین چیتر دووچاری مه‌ینه‌ت و كاره‌سات نه‌بنه‌وه و به‌ئازادی و سه‌رفرازی جه‌ژنه پیرۆزیه‌كانیان به‌سه‌ر به‌رن ، دووباره ئه‌م جه‌ژنه له خوشك و برایانی ئێزیدی پیرۆزده‌كه‌ین.
دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئیمینكی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
18ی 4ی 2017
تعليقات