له‌سه‌ری ساڵی نوێی ئێزدییه‌كان، بابا شێخ داوای ئازادكردنی ئێزدییه ڕفێندراوه‌كان و ڕزگاركردنی ناوچه‌كانیان ده‌كات كه تائێستاش به‌شێكی له‌ژێر ده‌ستی داعشه.
بابا شێخ، مه‌رجه‌عی باڵای ئێزدییه‌كان و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی روحانی ئێزدیان، له‌گه‌ڵ هه‌زاران هاووڵاتی كوردی ئێزدی كه به بۆنه‌ی جه‌ژنی سه‌ری ساڵ (چارشه‌مبا سۆر) سه‌ردانی په‌رستگای "لالش"ـیان كردبوو، به‌شداری ئه‌و جه‌ژنه‌ی كرد.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به ڕۆژنامه‌ی "باس"، بابا شێخ، ڕای گه‌یاند :" ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 19ی 4ی 2017 جه‌ژنی چارشهمباسۆری ئێزدییانه، له‌م بۆنه پیرۆزه‌دا داوا له هه‌موو ئێزدییان ده‌كه‌م ده‌ست به ئاین و به‌ها مرۆییه جوانه‌كانه‌وه بگرن ، هه‌روه‌ها سوورتربن له‌سه‌ر ده‌ستگرتن به خاك و بیروباوه‌ڕیانه‌وه".
گوتیشی :" هه‌روه‌ك داوا ده‌كه‌م و هیوا ده‌خوازم، هه‌موو ڕفێندراوهكانمان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ نێو خێزانه‌كانیان.
بابا شێخ داواشی كرد، هه‌موو ناوچه داگیركراوه‌كانی ئێزدییه‌كان كه تائێستاش له ژێر ده‌ستی تیرۆریستانه، ڕزگار بكرێت و ئێزیدخان له تیرۆریستانی داعش و ئه‌وانه‌ی هاوكارییان كردووه له داگیركردنی ناوچه‌كان، پاك بكرێته‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی روحانی ئێزدیان، گوتیشی :" له‌م ڕۆژه پیرۆزه‌دا، هیوا ده‌خوازین ئاشتی و برایه‌تی بۆ ئه‌و ناوچانه بگه‌ڕێته‌وه و خێر و خۆشی بۆ نێو گه‌لانی هه‌موو جیهان بگه‌ڕێته‌وه".
تعليقات