گه‌فێن ده‌سته‌سه‌ركرنێ ل ناديا موراد هاتنه‌ كرن

ZNA - هه‌ولێر
به‌پێی هەواڵێکی ڕۆژنامه‌ی ئیندیپێندێنتی به‌ریتانی، گروپێکی سه‌ر به‌ داعش هه‌ڕه‌شه‌ی دووباره‌  ده‌ستگیرکردنه‌وه‌ی نادیه‌ موراد باڵیۆزی نیازپاکیی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان دەکەن وه‌ک شکۆی قوربانیانی ڕزگاربووی ده‌ستی تیرۆر.

ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ دوای ئه‌وه‌ دێت که‌ نادیه‌ موراد به‌شداری له‌ کۆنفراسێکی ژنان کرد له‌ له‌نده‌ن که‌ له‌ لایه‌ن ده‌زگای تۆمسۆن ڕۆیته‌رز سازکرابوو.

له‌و کۆنفرانسه‌دا نادیه‌ موراد ڕایگه‌یاند، ئه‌و تا خۆی نه‌بووه‌ته‌ قوربانی، نه‌یزانیووه‌ له‌ جیهاندا ئه‌وه‌ندە خه‌ڵکی قوربانیی ده‌ستی بازرگانانی مرۆڤن و ئه‌و وشه‌یه‌ی نه‌بیستووه‌.

ڕۆژنامه‌که‌ بڵاویکردووه‌ته‌وه‌ که‌ گروپێکی سه‌ر به‌ داعش هه‌ڕشه‌یان کردووه‌ دووباره‌ ده‌ستگیری بکه‌نه‌وه‌.

تعليقات

المشاركات الشائعة