نادیا موراد:ل سه‌ر هه‌ولێن خۆ دێ به‌رده‌وام بم بۆ ئاشكه‌راكرنا تاوانێن داعش

K24 – هه‌وڵێر
نادیه‌ موراد بالێۆزی نیازپاكی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، وه‌رگری خه‌ڵاتی ساخارۆفی یه‌كێتی ئه‌وروپا و پاڵێوراوی پێشووی خه‌ڵاتی ئاشتی نوبڵ رایگه‌یاند "كاتێ كه‌ چه‌كدارانی داعش له‌ ساڵی 2014 هاتنه‌ گونده‌كه‌مان "كۆچۆ" له‌ قوناغی یانزده‌م تێپه‌ڕ كرد و ده‌چوومه‌ قوناغه‌ 12".

نادیه‌ موراد به‌ چالاكوانی مافی مرۆڤ و رزگاربوویش ناسراوه‌،  كاتی هێرشی داعش ته‌مه‌نی 21 ساڵ بوو له‌گه‌ڵ‌ براكانی و ژنه‌كانیان و دایكی ده‌ژیا و رۆژه‌كانی به‌ كار كردن له‌ كێڵگه‌ به‌سه‌ر ده‌برد.

نادیه‌ موراد پاش به‌شداریكردن له‌ كۆنفرانسێك له‌ له‌نده‌ن به‌ رۆژنامه‌ی ئیندێپێندنت رایگه‌یاند "ژیانێكی ساده‌ له‌ گونده‌كه‌یان هه‌بوو، ژیانێك كه‌ دوور بوو له‌م ژیانه‌ی ئێستا تێیدایه‌".

باڵێۆزی نیازپاكی نه‌ته‌وه‌ ئاماژه‌ به‌و مه‌ترسییه ‌دا كه‌ "قسه‌كردنی دژی داعش له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كان هه‌رچه‌نده‌ مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی هه‌یه‌، به‌ڵام بۆ پاراستنی ژیانی ملیۆنان كه‌س له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی و هه‌روه‌ها ئاشكرا كردنی ئه‌و تاوانانه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت كه‌ داعش ئه‌نجامی داون".

نادیه‌ موراد ئێستا له‌سه‌ر ئاستی جیهان ناسراوه‌ و له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ر له‌ سه‌رۆكی وڵاتان قسه‌ ده‌كات. به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی داعش په‌لاماری گونده‌كه‌یان بدات، ته‌واوی دونیای ئه‌و له‌ناو ئه‌و گونده‌ دا بوو كه‌ هه‌رگیز به‌جێی نه‌هێشتبوو.

كاتێ كه‌ داعش په‌لاماری شنگالی دا، به‌  هه‌زاران كه‌س په‌نایان بۆ چیای شنگال برد، به‌ڵام چەكدارانی داعش گوندی كۆچۆیان ئابلۆقه‌دا و 600 پیاوی گونده‌كه‌یان و ئه‌و ژنانه‌ی كه‌ ته‌مه‌نیان زۆر بوو كوشت و ئه‌وانه‌ی دیكه‌شیان رفاند.

لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی دواتر رایگه‌یاند داعش هه‌وڵی دا گونده‌كه‌ له‌سه‌ر نه‌خشه‌ بسڕێته‌وه‌.

زیاتر له‌ 5500 هاووڵاتی كوردی ئێزیدی له‌ ماوه‌ی دوو ساڵ له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌ كوژران و 300 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ هێشتا له‌ژێر ده‌ستی داعش دان.

نادیه‌ موراد له‌مباره‌وه‌ ده‌ڵێت "داعش ژیانی سه‌دان هه‌زاری كه‌سی گۆڕی، نه‌ك ته‌نیا ژیانی من، به‌ڵكو ژیانی ئه‌و ژنانه‌شی گۆڕی كه‌ هاوسه‌ره‌كانیان له‌ده‌ستدا، ھەروەھا ئه‌و منداڵانه‌ و ئه‌و 6500 كه‌سه‌ی كه‌ رفاندی".

تعليقات

المشاركات الشائعة