K24 – هه‌ولێر:
تا رووبه‌ری ناوچه رزگاركراوه‌كانی ده‌وروبه‌ری شنگال زیاتر ده‌بێت، ئه‌و سته‌مانه زیاتر ئاشكراده‌بن كه داعش ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی كردووه، به‌تایبه‌ت خاپوركردنی ئاواییه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ، كه تائێستا نزیكه‌ی سی گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ له‌و ناوچانه دۆزراونه‌ته‌وه، له چه‌ند رۆژی رابردوودا دوو گۆڕی دیكه‌ی به‌كۆمه‌ڵ دۆزراونه‌ته‌وه، پێشبینیش ده‌كرێت له‌گه‌ڵ رزگاركردنی ئه‌و ناوچانه‌ی كه ماون، ژماره‌ی ئه‌و گۆڕه بهكۆمهڵانهش زیاتر ببێت.
تعليقات