التخطي إلى المحتوى الرئيسي
بحث هذه المدونة الإلكترونية
ل پۆلۆنیا بۆ سالیادا کۆمكوژيا ئێزديان خرڤهبوونهك دێ ئێته ئهنجامدان
ئێزديخان نيوز:
٣ی ئاب، لە دووەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژکرانی کوردانی ئێزدی و گروپە ئیتنییەکانی دیکە بەدەستی داعش، ڕەوەندی کوردی لە پۆڵۆنیا بە یاوەری دۆستانی پۆڵۆنی گردبوونەوەیەك ساز دەکەن لەبەر دەم پەڕلەمانی ئەو وڵاتە لە وارشۆ.
بەشدارانی گردبوونەوەکە لافیتە و دروشمی جیاواز هەڵدەواسن بۆ وەبیرهێنانەوەی تاوانەکانی داعش و بانگەوازیکردن بۆ هاوکاری زۆرتر لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە جەنگی دژ بە داعش و هاوکاری بۆ هەرێمی کوردستان لە ئازادکردنی ئەو دیلانەی تا ئێستا لە دەستی تیرۆریستان دان.
گردبوونەوەکە کۆتایی دێت بە پێدانی بیرەوەر (یاداشت)ـێك بە پەڕلەمانی پۆڵۆنیا بە ئامانجی ئامادەکردن و پەسندکردنی یاسایەك لەسەر پرسی بەجینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژکرانی ئێزدییەکان و زیاد کردنی هاوکارییەکانی پۆڵۆنیا بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە جەنگی دژ بە دەوڵەتی بەناو ئیسلامی داعش و کۆمەكکردنی ملیۆنێكو٨٠٠هەزار ئاوارەی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان.
ژێدهر:KDP.info-