ئێزديخان نيوز:
نوێنەری ئێزدیەكان، لە پەرلەمانی كوردستان، ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە پشتگیری بارزانی بۆ بە پارێزگابوونی شەنگال، ئێزدییەكانی دڵخۆش كردووە.
شێخ شامۆ، نوێنەری ئێزدییەكان لە پەرلەمانی كوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "بارزانی لەهەوڵی دۆزینەوەی ڕێگایەكی یاساییە بۆ بەپارێزگابوونی شنگال، بەڵام ئێستا گرفت لە چۆنیەتی ڕووە یاساییەكەوەیە هەیە، چونكە ئەو ناوچەیە سەر بەماددەی ١٤٠ە و دەبێت هەنگاوی پێویستی بۆ بنرێت". نوێنەری ئێزدییەكان لەپەرلەمانی كوردستان، گوتیشی: "بارزانی بۆ ئەو بابەتە لە هەوڵی دۆزینەوەی دەرچەیەكە، پشتیوانی تەواوی بەپارێزگابوونی شارەكە دەكات و ئەوەش ئێزدییەكانی دڵخۆش كردووە".
ژێدهر:باسنيۆز