ئێزدیەك:گۆرِه‌كى بکۆم يێ مالباتا منه‌ و ٦ کەسێن خێزانا من د دەستێ داعشێ دانە

دهۆک-KDP.info-
 کەسێکی ئێزدی دەڵێت، ئەو ڕۆژەی من بۆ کارێک لە دهۆک بووم تەواوی خێزانەکەم کەوتنە دەست داعش و هەموویان بەرەو بازاڕەکانی ڕەققە و مووسڵ بردن.

ڕۆژی ٣ی ئاب یادی ٤ ساڵەی کۆمەڵکووژییەکەی کارەساتی شنگال دەکرێتەوە کە ڕۆژی ٣ی ئابی ٢٠١٤ داعش هێرشیان کردە سەر شارۆچکەی شنگال و کۆمەڵکوژییان بەسەر ئەو شارەدا هێنا و زیاتر لە ٦ هەزار کەسیان ڕفاند و ٣٦٠ هەزار کەسیش ئاوارەی هەرێمی کوردستان کران و ١٠٠ هەزاریشیان ئاوارەی دەرەوەی وڵات کران و زیاتر لە هەزار و ٢٠٠ کەسیش کوژران و هەموو مەزارگە و شوێنە ئایینییەکانیشیان لەناو بردن و زیاتر لە ٦٠ گۆڕی بەکۆمەڵیش تا ئێستا دۆزرانەتەوە.

جەمیل چەتۆ، خەلکی کۆمەڵگەی گرعزێری باشووری چیای شنگالە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "داعش هەرچییەکی خراپە بە سەر تەواوی ئیزدییانیدا هێنا، بەتایبەت خێزانەکەم، هەموو خێزانەکەمیان ڕفاند."

چەتۆ ئەوەیشی گوت: "داعش لە بازاڕەکانی ڕەققە و مووسڵ کڕین و فرۆشتنیان بە کچەکانی ئێمە دەکرد و هەرچییەکی خراپە بەسەر ئێزدییانیاندا هێنا و ئێستاش ٦ کەسی خێزانەکەم لەدەست داعشدانە و هیچ شتێکیان لەسەر نازانین."

ئەو دەشڵێت: "٢٦ کەسی خێزانەکەم کەوتبوونە دەست داعش، ٢٠ کەسیان ڕزگار کراون، بەڵام ٦ کەسیان ماون و ئێستا چارەنووسیان دیار نییە. کاتێک ماڵباتەکەمیان دەستبەسەر کردووە هەموویان لە بەر بیرێکی ئاودا کوشتوون و ئێستا گۆڕێکی بەکۆمەڵ هی ماڵبەتەکەی منە."

تعليقات

المشاركات الشائعة