شارەزایەك: جيهانێ ب كريار چوو بۆ ئێزديان نه‌كريه‌

دهۆك-KDP.info-
 شارەزایەكی كاروباری ئێزدیان، ڕەخنە لە سیاسەتی جیهانی دەرەوە بەرانبەر پێكهاتەكان و بە تایبەت ئێزدییەكان دەگرێت و دەڵێت، جیهان تەنیا بە عاتیفە لەگەڵ ئێزدیانە، چونكە بە كردەوە هیچیان نەكردووە.

چەند رۆژێك ماوە یادی ٤ ساڵەی كۆمەڵكوژیی شنگال بكرێتەوە، كە لەو رۆژەدا داعش هێرشی كردە سەر شارۆكەی شنگال و كۆمەڵكوژییان بەسەر ئەو شارەدا هێنا، كە زیاتر لە ٦ هەزار كەسیان رفاند و ٣٦٠ هەزار كەس ئاوارەی هەرێمی كوردستان كران و ١٠٠ هەزاریشیان ئاوارەی دەرەوەی وڵات بوون، هەروەها زیاتر لە هەزار و ٢٠٠ كەسیش كوژران و هەموو مەزارگە و شوێنە ئایینییەكانیش لەناو بران و زیاتر لە ٦٠ گۆڕی بەكۆمەڵیش تا ئێستا دۆزراونەوە.

لەو بارەیەوە، جگەرخوین سێڤۆ، شارەزا لە كاروباری ئێزدیان، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، دەڵێت: "تا ئێستا تەنیا لە ڕووی عاتیفەوە دنیای دەرەوە لەگەڵ ئێزدیانە، چونكە بە هەنگاو هیچ وڵاتێك پشتیوانیی خۆی بۆ ئێزدیان دەرنەبڕیوە و هاوكارییشی نەكردوون جگە لە حكوومەتی هەرێم، جا هەر لە ئاوەدانكردنەوەی ناوچە ئێزدینشینەكانەوە بگرە تا ئازادكردنی رفێنڕاوان".

سیڤۆڕ گوتیشی: "وڵاتان دەڵێن ئێمە پشتیوانی پێكهاتە ئایینییەكانین، بەڵام لە رووی كردارەوە هیچ هەنگاوێكیان نەناوە، ئەمەش جێگای گومانە، چونكە خواستنی ئێزدیان ئەوەیە بە ئازادانە بژین".

ئێزدییەكان لە عێراقدا بە زیاتر لە ٥٠٠ هەزار كەس مەزندە دەكرێن، كە زۆربەیان لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمن و، هەروەها لە ئەڵمانیا، ڕووسیا، ئەرمینیا، جۆرجیا و سووریایش بوونیان هەیە.

تعليقات

المشاركات الشائعة