سەرۆك كۆمارێ عێراقێ: پێتڤيە ئێزدى بێنه‌ قەرەبووكرن

وشه‌:
فوئاد مەعسووم سەركۆماری عێراق لە یادی چوار ساڵەی كارەساتی ئێزیدییەكان ئاشكرای كرد، پێویستە ئێزیدییەكان قەربوو بكرێنەوە و ڕێ لە ئاینەكەیان نەگیرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەم دووی ئاب، فوئاد مەعسووم سەركۆماری عێراق لە ساڵیادی جینۆسایدی ئێزیدییەكان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا گوتی، جینۆسایدی ئێزیدییەكان نموونەی گەورەترین تاوانەكانی سەردەمە ئەنجام دراوە، بۆیە دەمانەوێت بنەما ئاینییەكان بۆ ئێزیدییەكان بگەڕێنینەوە.

سەركۆماری عێراق ئاشكرای كرد كە كاری رێكخراوەكان بۆ بەدواداچوونی كەیسی ئێزیدییەكان بەرز دەنرخێنین، پێویستە ناوچەكانی ئێزیدییەكان ئاوەدان بكرێنەوە بۆ ئەوەی ئێزیدییەكان بگەڕێنەوە شوێنەكانی خۆیان.

مەعسووم ئاماژەی دا، پێویستە ئێزیدییەكان قەرەبوو بكرێنەوە بەهۆی ئەو زیانانەی بەریان كەوتووە بەهۆی هێرشەكانی داعش و وێرانبوونی ناوچەكانیان لە ڕابردوودا.

ئەوانەی ئەو تاوانیان بەرامبەر ئێزیدییەكانیان ئەنجام داوە، دەبێت سزا بدرێن و پێویستە عێراق لە پاشماوەكانی تیرۆریستانی داعش پاك بكرێتەوە تا تاوانی لەو شێوەیە دووبارە نەبێتەوە.

لە 3ـی ئابی 2014 داعش هێرشی كردە سەر كوردانی ئێزیدی لە شنگال و تاوانی كۆمەڵكوژی لە دژی مرۆڤایەتی و سڕینەوەی پێكهاتەیەكی ئەنجام دا، هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆك بارزانی، رۆژی 13ی تشرینی دووەم/نۆڤێمبەری 2015 بەبێ زیانی پێشمەرگە و لە كردەیەكی خێرادا شنگالیان ئازاد كرد.

تعليقات

المشاركات الشائعة