بڕیارده‌ری ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ مافی پێکهاته‌کان ڕایگەیاند، سه‌رۆکوه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان دڵنیای کردینه‌وه، کە مافی پێکهاته‌کان له ده‌ستووری کوردستاندا پارێزراو دەبێت.
بڕیارده‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ مافی پێکهاته‌کان له ماوه‌ی ٢٧ی شوبات تا ٢٤ی ئاداردا سه‌ردانی عێراق و هه‌رێمی کوردستانی کردووه و ڕاپۆرتی تایبه‌تیی خۆی بۆ کۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان به‌رزکردووه‌ته‌وه و به‌شی چواره‌می ڕاپۆرته‌که‌ی تایبه‌ته به پێکه‌وه‌ژیان و مافی پێکهاته‌کان له هه‌رێمی کوردستاندا.
بڕیارده‌ره‌که‌ی یوئێن، پێکه‌وه‌ژیانی ئایینی و نەتەوەیی له هه‌رێمی کوردستاندا به باش وه‌سف ده‌کات و دەڵێت: ''شه‌ڕی داعش کاریگه‌ریی زۆری کردووه‌ته سه‌ر هه‌رێمی کوردستان و ژماره‌ی دانیشتووانه‌که‌ی به‌هۆی هاتنی ئاواره‌کانه‌وه به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو به‌رز بووه‌ته‌وه.'' هه‌روه‌ها، ئاماژە بەوە دەکات کە ''به‌هۆی ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئاوارهوە، به‌رپرسانی هه‌رێمه‌که ده‌ڵێن، هه‌موو سه‌رچاوه‌کانی خۆیان به‌کار هێناوه و کاریگه‌ریی ته‌واوی کردووه‌ته سه‌ریان. ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنی مووسڵیش، که هاوکاته له‌گه‌ڵ ئاماده‌کردنی ئه‌و ڕاپۆرته له‌وانه‌یه گوشاری زیاتر بۆ سه‌ر هه‌رێم دروست بکات.''
سەرچاوەکەی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاماژه به‌وەش ده‌کات، ''ئه‌ندامانی ئه‌و گرووپ و لایەنانە، له وته‌کانیاندا دووپاتیان کرده‌وه، که ئه‌وان به باشی له‌و هه‌رێمه‌دا پێکه‌وه ده‌ژین و مافیان هه‌یه، به‌تایبه‌تی له به‌کارهێنانی زمان و کولتووریاندا و، نوێنه‌رایه‌تیی سیاسیشیان هه‌یه و پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای کورد لە ئاستێکی باشدایە.''
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ''تا ئێستا کوردستان ده‌ستووری نییه و خەریکن ده‌ستوور ئاماده ده‌که‌ن. له دیدارمان له‌گه‌ڵ (نێچیرڤان بارزانی)، سه‌رۆکوه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستاندا به‌ڵێنی دا، له ده‌ستووری کوردستاندا مافی پێکهاته‌کان پارێزراو ده‌بێت و پارێزگاریی ده‌ستووریی وه‌رده‌گرێت و گفتوگۆ و ڕاوێژ به گرووپه جیاجیاکان ده‌کرێت و پشتیوانی له مافی خۆبه‌ڕێوه‌بردنیان ده‌کرێت.''
هه‌روه‌ها باس لەوە دەکات، ''شتێکی زۆر گرینگ ئه‌وه‌یه، کە له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و کاروباری ئایینیی هه‌رێمدا نوێنه‌ری ئایینه جیاجیاکانی، وه‌ک کریستیان و جوو و زه‌رده‌شتی و کاکه‌یی و ئێزدی هه‌یه.''
تعليقات