ئەمرۆ چوارشەممە، لە رۆژی جیهانیی ئافرەتاندا، ژمارەیەکی زۆر کچ و ژنانی کوردانی ئێزدی کە لە دەستی داعشیان رزگار ببوو، لە پەرستگای لالش، پەیامێکیان بڵاو کردووە و خوازیار بوون کچان و ژنانی دیکەی ئێزدی لە دەستی داعش رزگار بکرێن.
(خالیدە حەسەن)، کچێکی رزگاربووی دەستی داعشە، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: "داخوازیی ئێمە ئهوهیه ئەو کچ و ژنانهی هێشتا لە دەستی چەکدارانی داعشدان رزگار بکرێن، چونکە رۆژانە ئازار دەکێشن و ههرچی کاری نامرۆییانەیه بهرانبهر ئەو کچ و ژنانە دەکەن و، کڕین و فرۆشتنیان پێ دەکرێت.''
لەبارەی دوائاماری رزگاربووەکان و رفێنرواەکانی کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش، (حوسێن قائیدی) بەرپرسی نووسینگەی رفێنراوەکان لە پارێزگای دهۆک بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: "تا ئێستا زیاتر لە 2900 کەس لە رێگەی نووسینگەکەمان کە سەر بە نووسینگەی سەرۆکێ حکوومەتی هەرێمی كوردستانه رزگار کراوان و، نزیکەی 3300 کەسیش لەدەستێ ئەو رێکخراوە تیرۆریستهدا ماون.''
تعليقات