ڤیان سلێمان:ئافرەتێن کوردستانێ هه‌ڤ شێوێ زه‌لامان د خەباتکرنێ دا بەردەوامن

ھەولێر-KDP.info- 
 سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، لە ڕۆژی (8)ی مارسدا، وێڕای پیرۆزبایی له‌ ئافرەتانی کوردستان دەڵێ، ئافرەتانی کوردستان ئەرکی گەورەیان لەسەرشانە لە کۆمەڵگا و، ھەمیشەیش ڕۆڵی بەرچاویان ھەبووە لە گشت بوارەکانی ژیان و ئەرکی قورسی کوردستانیان لە بەرچاو بووە و ھاوشانی پیاوان وەستاون.

8-3ـی ھەموو ساڵێک ڕۆژی ئافرەتانە، یادی ئەم ڕۆژە دەکرێتەوە و ڕۆڵی ئافرەتان بەرز دەنرخێنرێت، پەیوەست بەم یادە، (ڤیان سلێمان) سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە یادی ڕۆژی( 8)ـی مارسدا پیرۆزبایی لە ھەموو ئافرەتانی کوردستان دەکەم، ئافرەتانی کوردستان ڕۆڵی بەرز لە کاری سیاسەت و لە گشت بوارەکانی تری ژیاندا ھاوشانی پیاوان کاریان کردووە، ڕۆڵی بەرچاو دەبینن لە کۆمەڵگا و ھەمیشە لە پشت پیاوەکانیانەوە بوونە و ھاوشانیان."

ده‌رباره‌ی ئه‌و چالاكیانه‌ی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان له‌م بۆنه‌یه‌دا (ڤیان سلێمان) ده‌ڵێ، چالاکیی جیاوازیان ھەیە، لە گشت شار و شارۆچکەکانی کوردستان و گشت ئەنجوومەنەکانی ئافرەتان، چالاکیی جۆراوجۆریان ھەیە بۆ ئافرەتان، ھەر لەمڕۆژەشدا یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان لەگەڵ کۆمەڵێک ڕێکخراوی تری ھاوشیًوەی ڕێکخراوەکانی ئافرەتان، لە پارکی شانەدەر، (تۆڕی ئافرەتانی کوردستان) ڕادەگەیەنرێ، وه‌ك (سلێمان) گوتی، ئه‌ركی ئەم تۆڕە، کاری پێکەوەییی ئافرەتانی کوردستان دەبێت له‌باره‌ی پرسی ژنه‌وه‌، هه‌روه‌ها پێشانگایەکی کاری دەستیی ئافرەتان دەکرێتەوە لە پارکی شانەدەر و دوو ڕۆژ  بەردەوام دەبێت."

تعليقات

المشاركات الشائعة