حكوومه‌تا ئه‌لمانيا پرۆژه‌ ياسايه‌ك ده‌ربارى په‌نابه‌ران ئاماده‌كر

K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا پرۆژه‌ یاسایه‌كی ئاماده‌كردووه‌ و رێگه‌ به‌ ده‌سه‌ڵاتداران ده‌دات، ئه‌گه‌ر گومانیان له‌ هه‌ر كه‌سێك هه‌بوو كه‌ راستی نه‌گوتووه و گومانیان له‌ وڵاتینامه‌كه‌ی بۆ درووست ببێت‌، ده‌توانن سه‌یری هه‌موو ئه‌و زانیاریانه‌ی ناو مۆبایل و كۆمپیوته‌ری ئه‌و كه‌سانه‌ بكه‌ن كه‌ داوای مافی په‌نابه‌رێتی له‌و وڵاته‌ ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌شیان وه‌ك هه‌نگاوێكی نوێیه‌ له‌ وڵاتێكدا ده‌گیرێته‌به‌ر كه‌ پاراستنی زانیارییه‌كان تێیدا به‌ پیرۆز ته‌ماشا ده‌كرا.

به‌گوێره‌ی ره‌شنووسی یاساكه‌، به‌رپرسانی ئۆفیسی فیدراڵی كۆچ و په‌نابه‌ران ده‌توانن هه‌موو ئامێره‌كانی مۆبایل و كۆمپیوته‌ره‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌ بپشكنن كه‌ داوای مافی په‌نابه‌رێتی له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ن.

په‌نابه‌رێك له‌گه‌ڵ ئه‌نگێلا مێركڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا به‌ مۆبایله‌كه‌ی وێنه‌ی سێڵفی ده‌گرێت چونكه‌ پێشتر كێشه‌ی زۆر رووبه‌ڕووی ئه‌و ئۆفیسه‌ بووه‌ته‌وه‌ و وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن" هه‌بوون به‌ڵگه‌ی ساخته‌یان پێشكه‌شكردووه‌ و ویستوویانه‌ به‌و رێگه‌یه‌ مافی په‌نابه‌رێتی به‌ده‌ستبهێنن، هه‌شیانبووه‌ هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی نه‌داوه‌ و هیچ نووسراوێكیان پێنه‌بووه‌".

وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا كه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دادی ئه‌و وڵاته‌ پێكه‌وه‌ ره‌شنووسی  یاساكه‌یان ئاماده‌كردووه‌، رایانگه‌یاندووه‌" له‌ كۆی ئه‌و 280 هه‌زار كه‌سه‌ی له‌ ساڵی 2016 دا داوای مافی په‌نابه‌رێتیان كردووه‌، 50% یان له‌و كه‌سانه‌ بوون كه‌ به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته‌یان پێشكه‌شكردووه‌ یان هه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌یان پێنه‌بووه‌ و پێویست بووه‌ ئامێره‌كانیان بپشكنن.

تعليقات

المشاركات الشائعة