پشتى دوو سالێن زیندانكرنێ باسیمە دەروێش بێ تاوان دەرچوو

رووداو - هەولێر
باسیمە دەروێش، كە كچە کوردێکی ئێزدییە ‌و ماوەی دوو ساڵە بەتۆمەتی پێدانی زانیاری هەڵە بە پێشمەرگە دەستگیركراوە، رۆژی سێشممە 21-2-2017، لەلایەن دادگای دووی هەولێر بڕیاری ئازادکردنی بۆ دەركرا.


هێمن فەرەج خەیری، یەكێك لە پارێزەرە خۆبەخشەكانی باسیمە دەروێش بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، نزیكەی دوو ساڵ لەمەوبەر ‌و لەكاتی هێرشی پێشمەرگە بۆ سنووری شارۆچكەی زوممار، باسیمە دەروێش بەتۆمەتی پێدانی زانیاری هەڵە بە پێشمەرگە‌ و هاوكاریكردنی داعش دەستگیركرا، بەڵام دوای دوو ساڵ دەركەوت كە تەنیا تۆمەتێك بووە دراوەتە پاڵی و باسیمە بێتاوان دەرچوو.


هێمن فەرەج گوتیشی "لە دادگای دووی هەولێر ئەمڕۆ سێشەممە 21-2-2017 بڕیاری ئازادکردن بۆ باسیمە دەروێش دەرچوو". روونیشكردەوە، هەرچەندە دادگا بڕیاری ئازادکردنی بۆ باسیمە دەروێش دەركردووە، بەڵام تاوەكو ئێستا لە زیندان ئازاد نەكراوە.


وەك پارێزەرەكەی باسی كرد، ئازادكردنی لە زیندان هەندێك‌ رۆتینی ئیداری دەوێت،  بۆیە ئازاد نەكراوە. باسیمە دەروێش بەوە تۆمەتباركرابوو بەهۆی هاوكاری ئەو بۆ داعش، چەند پێشمەرگەیەك شەهید بوون.

تعليقات