نێچیرڤان بارزانی:دێ بەردەوام بین ل هەولێن خۆ بۆ رزگارکرنا ژن و کچێن ئێزدی ژدەستێ داعش

رووداو - هەولێر 
هەڵمەتی 16رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنان لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد، لە دەستپێکی هەڵمەتەکەدا چەندین چالاکی جۆراوجۆر پێشکەش کران و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش گوتارێکی پێشکەش کرد و، رایگەیاند "تووندوتیژی دژی ئافرەتان لە کوردستان هێشتا لە هەڵکشان و داکشاندایە".

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گوتارێکدا لە یەکەم رۆژی هەڵمەتە 16رۆژییەکەی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنان کە لە هەولێر بەڕێوەدەچێت باسی لە شێوازی بنەبڕکردنی تووندوتیژی دژی ژنان کرد و، گوتی "هۆشیاریی کۆمەڵایەتی لەسەرووی هەموو رێکارەکاندایە بۆ بنەبڕکردنی تووندوتیژی".

ژنان لە عێراق بەگشتی و لە هەرێمی کوردستانیشدا، بەتایبەتی لەو ناوچانەی کەوتبوونە ژێر دەسەڵاتی داعش مافەکانیان لێ زەوت کرابوو، بەشێکیان هێشتا بێ ماڵوحاڵن و هاوژین و رۆڵەکانیان لە شەڕدا کوژراون، نێچیرڤان بارزانی ئاماژە بەوە دەدات، زەوتکردنی ئاسایشی ژنان لە کۆمەڵگا ژیانیان لێ تاڵ و دژوار دەکات.

هەرچەندە تاوەکو ئێستا هەڵمەتی رزگارکردنی ژنان و کچانی کوردانی ئێزدی لەدەست داعش بەردەوامە و، بەشێکیان رزگارکراون، بەڵام هێشتا ژمارەیەکی زۆریان لەدەست چەکدارانی داعشدا ماون، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمبارەیەوە دەڵێ "بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ رزگارکردنی ژنان و کچانی ئێزدی لەدەست داعش"، جەختیش دەکاتەوە لەوەی "تاوانەکانی داعش دژی ژنانی کوردی ئێزدی لە هەموو تاوانەکانی دیکەیان قێزەونترە".

بەپێی گوتەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان "لە ساڵی 2008ـەوە هەنگاوی باشمان ناوە بۆ پاراستنی مافی ئافرەتان... بەڵام تووندوتیژی دژی ئافرەتان لە کوردستان هێشتا لە هەڵکشان و داکشاندایە".

تعليقات

المشاركات الشائعة