بەرپرسی نووسینگەی رفێنراوانی دەستی تیرۆریستانی داعش لە دهۆك دەڵێ، ماوەی زیاتر لە مانگێگە پرۆسەی ئازادكردنی شاری مووسڵ دەستی پێ كردووە و هیچ كوردێكی ئێزدی لەلایەن سوپای عێراقەوە رزگار نەكراوە، كەچی ئەوان لە رێگای خۆیانەوە زیاتر لە 100 كەسیان لەو ماوەیەدا رزگار كردووە.
(حوسێن قایدی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانـی راگەیاند: "لە 17ـی مانگی ئۆكتۆبەرەوە كە زیاتر لە مانگێكە، پرۆسەی ئازادكردنی شاری مووسڵ دەستی پێ كردووە و تا ئێستا ژمارەیەكی زۆر گوند و كۆمەڵگە و قەزا و ناحیە و گەڕەكی شاری مووسڵ رزگار كراون، بەڵام جێگای داخە تا ئێستا یەك كەسیش لە ڕفێنراوانمان بە رێگای ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی شاری مووسڵ ئازاد نەكراوە، كەچی ئێمە لە نووسینگەی رفێنراوانی دەستی تیرۆریستانی داعش لە ماوەی ئەو مانگەدا بە رێگای جۆراوجۆر زیاتر لە 100 كەسمان رزگار كردووە و ژمارەی رزگاربووان گەییشتووەتە زیاتر لە 2800 كەس ."
(قایدی) گوتیشی: "بەر لە دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی شاری فەلووجە، زانیاریمان هەبوو ژمارەیەك لە كەسوكاری ئێمە لە فەلووجە بوون، بەڵام كە ئەو شارە رزگار كرا یەك كەسیشمان رزگار نەكرا، بە هەمان شێوە ئەو سیناریۆیەیش لە شاری مووسڵیش خەریكە دووبارە دەبێتەوە و كەس رزگار نەكراوە".
بەرپرسی نووسینگەی رفێنراوانی دەستی تیرۆرستانی داعش لە شاری دهۆك دەشڵێت: "مەترسیی ئەوە هەیە لە سووریایش كەسوكارەكانمان بەرەو وڵاتانی تر".
تعليقات