پاریس دێ به‌شداريێ دئاڤه‌دانكرنا شنگالێ دا كه‌ت

باسنيۆز:
حكومەتی فەرەنسا، بەتایبەتی شارەوانی پاریسی پایتەخت بڕیار دەدات لەڕێگەی دروستكردنی قوتابخانە و نەخۆشخانەوە بەشداری ئاوەدانكردنەوەی شاری شنگال بكات.

عەلی دۆڵەمەری نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە فەرەنسا و ڤیان دەخیل ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر پشكی كوردانی ئێزدی لەگەڵ خاتوو ڤالێری پێكرس سەرۆكی شارەوانی پاریس كۆبوونەوە.

دۆڵەمەری رایگەیاند كە لە داهاتوودا یاداشتنامەیەك ئامادە و واژوو دەكرێت لە نێوان هەرێمی كوردستان و شارەوانی پاریس بۆ ئەوەی پاریس بەشداری لە ئاوەدانكردنەوەی ناوچە ئازادكراوەكان بە تایبەتی شنگال بكات.

عەلی دۆڵمەری راشیگەیاند كە پاریس لە بوارەكانی دروستكردنی قوتابخانە و نەخۆشخانە و چەند دەزگایەكی تر بەشداری لە ئاوەدانكردنەوەی شاری شنگالدا دەكات.

نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە فەرەنسا ئاماژەی بەوەش كرد كە لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە وەفدێك لە شارەوانی پاریسەوە بە سەرۆكایەتی خاتوو ڤالێری پێكرس سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن بۆ واژوو كردن و جێبەجێكردنی پرۆژەكانیان.

تعليقات

المشاركات الشائعة