وتهبێژی وهزارهتی پهروهرده رایدهگهیهنێت، ئهو جینۆسایدهی بهسهر ئێزدییهكاندا هێنراوه دهخرێته نێو پڕۆگرامهكانی خوێندن.
شۆڕش غەفوری، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم بە دواڕۆژی راگەیاند "زۆربەی ئەو كارەسات و جینۆساید و پرۆسانەی بەدناوی ئەنفال كە لە رابردوو بەسەر كورد هاتووە، لەبەرنامەی وەزارەتی پەروەردە كراوە بە مەنهەج و لە پرۆسەی خوێندن جێگیركراوە".
شۆڕش غەفوری، وتیشی "بەدڵنیاییەوە ئەو جینۆسایدەی بەسەر كوردانی ئێزدیی هێندرا، گەر لەم كابینەیەش نەخرێتە بەرنامەی پرۆگرامی خوێندن، ئەوا لەكابینەی داهاتوو كارەسات و جینۆسایدی شنگالییەكان دەخرێتە نێو بەرنامەی وەزارەتی پەروەردە".
وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بۆئەوەشكرد "لە داهاتوویەكی نزیكدا بەڕێوەبەرایەتی پرۆگرام كۆنفڕانسێك بۆ پێداچوونەوە بە پرۆگرامەكانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە سازدەكات، پێدەچێت بەشێكی كۆنفڕانسەكە باسكردن بێت لە پرسی بە پرۆگرامكردنی جینۆسایدی كوردانی ئێزیدی".
ژێدهر:دواڕۆژ